بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی Haberturk، وەفدی پەرلەمانی پارتی داد و گەشە (AKP) بە رێبەری سەرۆکانی فراکسیۆنی ئەو پارتە لە پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە پڕۆژەیاسای ئاراستەکراوی ڕیفۆرمی یاسای کانوونی پارێزەرانی تورکیا، لە چوارچێوەی دیدار لە گەڵ پارتە ئۆپۆزیسیۆنەکان، لە گەڵ وەفدێکی پارتی کوردیی دیموکراتکی گەلان (HDP) لە پەرلەمانی تورکیا دیدار و گفتوگۆیان کرد.
بە گوێرەی هەواڵەکان، ئەم دیدارە پاش دیداری وەفدی ئاکپارتی لە گەڵ پارتی کۆماری گەل (CHP) ئەنجام دراوە و بڕیارە وەفدەکانی سەر بە پارتی دەسەڵاتداری تورکیا پاش دیدار لە گەڵ هەپەدە، لە پێناو وەرگرتنی پاڵپشتیی پارتەکانی ئەو وڵاتە بۆ پەسندکرانی پڕۆژەیاسای ڕیفۆرمی یاسای کانوونی پارێزەرانی تورکیا، لە گەڵ پارتی باش کۆببنەوە.
بۆچوونی ئێوە