بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە ، یەک ڕۆژ پێش لە دەسپێکی ڕێپێوانی ناڕەزایەتی ئەو پارتە لەژێر ناوی " ڕێپێوانی دیمۆکراتیک لە بەرانبەر کوودەتا" لە پەیامێکدا لە زیندانی ئەدیرنەوە وتی: " سڵاو لە هەمووان، هەدەپە بۆ دروست کردنی پێوەندی لەنێوان هەموو ئەو کەسانەی کە بڕوایان بە دیمۆکراسی و ئاشتی هەیە لە ئەدیرنە و حەککاریەوە بەرەو ئەنقەرە ڕێ دەکەوێت. خولێکی زۆر سەخت و دژوار تێدەپەڕێنین. هەر ٨٢ ملیۆن کەسەکەکان دەست لەناو دەستی یەک دەتوانین سەختیەکان شکست بدەین.
دەمیرتاش لە ئەو پەیامەدا کە لە تویتەر بڵاوی کردەوە، وتی: لەبیری نەکەین کە هەدەپە بە پاڵپشت لە هەموو هاووڵاتیەکانی تورکیاوە دێتە سەر شەقام. ئیزن مەدەن پیلانگێڕەکان سەربکەون. لە ئەدیرنەوە تا حەککاری سڵاوی گەرمم هەیە بۆ هەموو دۆستانم.
بۆچوونی ئێوە