AP ١٣٩٩ جۆزەردان ٧ ٠٩:٠١

نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند:

ئەمریکا زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

ئەمریکا زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردی سووریا دەکاتەوە

ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە تەرخان کردنی بودجە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ چێ کردنی زیندانی نوێ لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز، دەیان هەزار داعشی لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە زیندانین و بە هۆی کەم بوونی ئیمکاناتی ئەمنیەتی و قەرەباڵغیزۆری ئەو زیندانگەلە، زیندانییەکان هەوڵی هەڵاتن دەدەن.

لە ئەو ڕپۆتەدا نیسبەت بە دۆخی نالەباری زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا هۆشداریی دراوە و بە گێڕانەوە لە کارناسەکان نووسیوە: ئەگەری هەوڵی پێویست نەدرێت ئەوا داعشییەکان هەولی هەڵاتن دەدەن.

ئەو ڕۆژنامە بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی نووسی: وەزارەتی بەرگری و دەروەی ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی چێ کردنی زیندانی نوێ لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانن و بۆ ئەوەش بودجەیان تەرخان کردووە.

بڕیار بوو هەر سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ زیندانی نوێ چێ بکرێت بەڵام بە هۆی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا ئەو بەرنامە دواکەوت.

News ID 32563

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha