بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دەرکردنی شارەوانەکانی سیرت و ئیغدیر لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و دیاری کردنی سەرپەرشتی نوێ بۆ ئەو پۆستانە، ١٣ پارتی پارتی سیاسی لە تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەکی هاوبەش لە ژێرناوی " ئەوەی کە غەدری لێکراوە، ئیرادەی نەتەوەیە. بێدەنگ نابین" وێرای ڕەخنە لە ئەو ڕەوتەی کە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دژی شارەوانەکانی سەر بە هەدەپە گرتووەیەتە پێش، ڕایانگەیاندووە: نابێت لە بەرانبەر پێشێل کرانی مافی هەڵبژاردن و هەڵبژاردنەکان، لەبەرچاو نەگرتنی مافی نەتەوە و ... بێدەنگ بین. لێرە وردەی نەتەوەیەک کە لە هەڵبژاردن نیشان درابوو، غەدری لێکرا. ئەو دەسەڵاتەی کە لە رێگای هەڵبژاردنەوە نەیتوانی سەربکەوێت ئێستا بە زۆرەملێ و بێ یاسایی دەیەوێت نوێنەرانی ڕاستەقینەی خەڵک دوور بخاتەوە و سەرپەرشتی نوێیان بۆ دیاری بکات.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: دەسەڵات دەیەوێت بەڕێوەبەرایەتییە خۆجەیی و خەڵکییەکان لەناو ببات. ئێمە لەگەڵ دەسەڵات کە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی هەڵسوکەوت دەکات دژین. ئەبێ ئەو شارەوانانە کە لە پۆستەکەیان دوور خراونەتوە بگەڕێندرێنەوە و هەموو گوشارەکان لە سەر بەڕیوەبەرایەتییە خۆجەییەکان کۆتایی پێبێت.
واژۆ کارانی ئەو بەیاننامە هاوبەشە پارتەکانی خوارەوەن:
پارتی ناوچە دیمۆکراتیکەکان(DBP)، پارتی شۆڕشگێڕان، پارتی کار (EMEP)، پارتی سۆسیالیستی ستەم لێکراوەکان ESP)، پارتی دیمۆکراتی گەلان(HDP)، پارتی چەپ، پلاتفۆرمی سۆسیالیستی( SODAP )، پارت یدامەزرێنەرانی سۆسیالیست SYKP) ، پارتی ئازادی کۆمەڵایەتی( TÖP)، پارتی کرێکاری تورکیا( TİP)، پارتی کۆمۆنیستی تورکیا( TKP)، پارتی سەوزەکان و داهاتووی چەپی تورکیا.
بۆچوونی ئێوە