AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٧ ١٢:٢٣

لە لایەن دادگەوە؛

سزای قورس بۆ تاوانبارانی بڕینی داری دارستانەکانی مەریوان

سزای قورس بۆ تاوانبارانی بڕینی داری دارستانەکانی مەریوان

سەرپەرشتی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی مەریوان لە دەرکردنی سزای قورس بۆ هۆکارە سەرەکییەکانی بڕینی داری دارستانەکان و داگیر کردنی لەوڕگەکانی ئەو شارە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئازاد نامداری ڕایگەیاند: بۆ ٩ کەس لە هۆکارە سەرەکییەکانی بڕینی داری دارستانەکانی مەریوان کە لە دۆخی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پشووەکانی نەورۆز هەوڵی لەناو بردن، بڕین یان سووتاندنی داری دارستانەکان و لەوڕگەکانی ئەو شارەیان دا و ئێستا لە زیندانن لە لایەن دادگاوە سزای قورسیان بۆ دەرکرا.

ناوبراو زیادی کرد: هەر یەکە لە ئەو ٩ کەسە بە پێی تاوانێک کە ئەنجامیان داوە بە چەند ساڵ زیندانی، دوور خستنەوە لە شاری خۆیانەوە بۆ یەکێک لە شارەکانی تری ئێران و هەروەها سزای نەختی سزا دراون.

نامداری بە وتنی ئەوەی کە لە کاتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا ٣٥ لادەر لە شاری مەریوان بە تۆمەتی لەناوبردن، داگیر کردن و بڕین و سووتاندنی دارەکان دەستگیر کراون، وتی: جگە لە ئەو ٩ کەسە تاوانبارەکانی تر بەڵێنیان داوە کە بە پارەی خۆیانەوە دار ترێیەکان کە چاندوویانن لەناوببەن و لە جیاتی ئەوە داری دارستانی بچێنن و ئەرکی چاوەدێری کردنیشیان هەر لە ئەستۆی خۆیانە.

News ID 32411

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha