دارستانەکانی مەریوان
-
هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان درێژەی هەیە/کۆپتەر نێردراوە
ئاگرکەوتنەوە لە لەوڕگە و دارستانەکانی گوندی باشماخ لە شاری مەریوان لە ڕۆژی ڕابردووەوە دەستی پێکردووە و سەرەڕای هەوڵی ژینگەوانان و خەڵکی ناوچەکە، هێشتا ئاگرەکە درێژەی هەیە و هەڵمەتی کوژرانەوەی درێژەی هەیە.
-
بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان:
14 کەس هاوپەیوەند بە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان دەستگیر کران
بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: 14 کەس هاوپەیوەند بە ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان دەستگیر کران و ڕادەستی دادگا کران.
-
سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان ڕایگەیاند؛
دەرکرانی 4 فەرمانی دادوەری هاوپەیوەند بە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی مەریوان
سەرۆکی گشتی دادگاکانی کوردستان لەسەر پێداویستی لێکدانەوەی ورد و کارناسی بابەتی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی مەریوان بۆ ناسینەوەی تاوانباران جەختی کرد.
-
بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان هەواڵی دا؛
سەرجەم ئیمکاناتی کوردستان بۆ کوژراندەوەی ئاگری مەریوان خراوەتە گەڕ
بەرپرسی گشتی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان وتی: سەرجەم ئیمکاناتی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگا بۆ کۆنترۆڵی ئاگرەکەی دارستانەکانی مەریوان خراونەتە ڕێ و هیوادارین لە خێراترین کاتدا سەربکەوین.