بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سی ئێن ئێن تورک، بە گوێرەی زانیارییەکان لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەشتەمین خولی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە کاپلانیان لە ژێر ناوی کاپلان ٨ دژی هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگاکانی ئاگری، قارس، ئیغدیر دەست پێکردووە.
لە بەیانییەی دەرکراو لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە بە ئاماژە بە ئەو ئۆپراسیۆنانە، هاتووە: ئۆپراسیۆنی کاپلان ٨ لە سێ پارێزگای ئاگری، قارس و ئیغدیر بە بەشداری یەک هەزار و ١٢ هێزی ئەمنی لە دەڤەری کێوی ئاگری، چەمچەم، مادور دەستی پێکردووە.
لە درێژەی بەیاننامەکە هاتووە: هێزە ئەمنییەکان کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشداریان کردووە لە ناوەندی فەرماندەیی هێزەکانی ژاندارمری ئەرزڕووم، ئاگری –قارس و ئیغدیر بریتی لە کۆماندۆکان، هیزی تایبەتی ژاندارمری، هێزەکانی دژی تیرۆر و هێزەکانی پارێزەری ناوچەیین.
زنجیرە ئۆپراسیۆنەکانی کاپلان، لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٠ لە ناوخۆی تورکیا بە مەبەستی پاک کردنەوەی پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی و باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکیا لە هێزەکانی پەکەکە دەستی پێکردووە.
Your Comment