پەیوەندی قووڵ لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و داعش هەیە

هاوسەرۆکی پارتی دیموکڕاتیکی تورکیا ڕایگەیاند کە پەیوەندی زۆر قووڵ لە نێوان پارتی داد و گەشە و گرووپی تیرۆریستی داعشدا هەیە و جەختی کرد: ئامانجی هاوبەش لە نێوان داعش و پارتی داد و گەشەدا بوونی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ماڵپەڕی فەڕمی سووریا "سانا"، سەلاحەدین دمیرتاش جەختی کرد: ئامانجی هاوبەش لە نێوان داعش و ئایدۆلۆژیای پارتی دەسەڵاتداری تورکیا، داد و گەشە هەیە، بە تایبەت لە نێوان بەرپرسانی باڵای داعش و ئەردۆغان و ئەحمەد داود ئۆغڵوودا.

ئەو بەر لە ڕۆیشتنی بۆ ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەم بابەتە کرد و زیادی کرد: ئەردۆغان و داود ئۆغڵوو داعش بە گرووپێکی تیرۆریستی نازانن و شەرم دەکەن لەوەی کە داعش وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناو ببەن چون لە دوای ئەوە نین کە داعش لەناو ببەن.

دمیرتاش درێژەی دا: تیرۆریستەکانی داعش شاری کلیس بۆردمان دەکەن، بەڵام سوپای تورکیا لە جێگەی کاردانەوە بەم بۆردمانانە، فڕۆکەکانی دەنێرێت تاکوو بنکەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پە کەکە) لە باکووری عێراق بۆردمان بکەن.

پێشتر هاوسەرۆکی هەدەپە، ئەردۆغانی بە هێمایەک بۆ فاشیسم و ستەمکاری وێنا کردبوو، دمیرتاش جەختی کردبوو: ئەو کەسێکی دیکتاتۆرە کە هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاوئاهەنگی لەگەڵ بزووتنەوە سیاسییەکانی ئەخوان بە تایبەت هێزە چەکدارەکان، سیستمێکی ستەمکاری ئیخوانی لە تورکیا سەقامگیر بکات.

 

News Code 3135

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =