بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تویتەریی خۆیدا بڵاوی کردەوە، بە ئاماژە بە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی هێزی چەکداری ئەو وڵاتە بە هاوئاهەنگی میت لە دژی فەرماندەگەلی یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا (YPG) لە تەل ڕەفعەت، ڕایگەیاند: لەو ئۆپەراسیۆنە ٥ ئەندامی یەپەگە و لەوان دوو فەرماندەی ئەو ڕێکخراوە کوژران.
ڕاشیگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا هێزی چەکداری تورکیا ٥ هیزی یەپەگەیان لە ناوچەی گرێ سپی و لە کاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە دژی هێزەکانی تورکیا، دەستگیر کرد.
شایانی باسە، تا ئێستا یەپەگە سەبارەت بە هەواڵی کوژرانی فەرماندەکانی خۆی هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەداوە.
بۆچوونی ئێوە