بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێزی وەزارەتی دەرەوە بە دەربڕینی داخ و پەژارەی قووڵ لە ڕووداونی بوومەلەرزە لە ئەو وڵاتە دراوسێیە کە بووە هۆی گیان لەدەست دان و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە خەڵکی ئەو وڵاتە و هەروەها خەسار مادی بەرفراوان، لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی تورکیا، بە تایبەتی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە هاوخەمی دەربڕی.
موحەمەد فەرازمەند باڵوێزی ئێران لە تورکیاش لە پەیامێکی تویتەردا وێرای دەربڕینی هاوخەمی لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی تورکیا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کرد.
شیاوی باسە بەڕێوەبەرایەتی قەیرانی تورکیا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی بوومەلەرزە ٦.٨ ڕیشتەریەکەی شەوی هەینی لە پارێزگای ئەلازیغ، تا ئێستا ١٠ کەس کوژراون و ١٠٢٥ کەسیش بریندار بوون.
بۆچوونی ئێوە