ئەلازیغ
-
بۆ دووهەم جار؛
ڕێگە نادرێت یارمەتییەکانی هەدەپە بگاتە بوومەلەرزەلێدراوانی ئەلازیغ
هێزی پۆلیسی تورکیا بە فەرمانی ئیدارەی پارێزگای ئەلازیغ بۆ جاری دووهەم ڕێگری کرد لەوەی کە یارمەتییەکانی هەدەپە بگاتە دەستی بوومەلەرزەلێدراوەکانی ئەلازیغ.
-
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند:
٣١ کوژراو و زیاتر لە ١٦٠٠ بریندار ئاماری بوومەلەرزەی ئەلازیغ
سەرۆک کۆماری تورکیا، بە ئاماژە بە بوومەلەرزە ٦.٨ ڕیشتەریەکەی ئەلازیغ وتی: تا ئەم چرکە بە هۆی بوومەلەرزەکەی ئەلازیغەوە ٣١ کەس کوژراون و ١٦٠٧ کەسیش بریندار بوون.
-
دوابەدوای بوومەلەرزەکەی ئەلازیغ؛
ئێران پەیامی هاوخەمی بۆ دەوڵەت و نەتەوەی تورکیا نارد
وتەبێزی وەزارەتی دەرەوە بە دەربڕینی داخ و پژارەی قووڵ لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە وڵاتی دراوسێ تورکیا لە گەڵ دەوڵەت و نەتەوەی ئەو وڵاتە، بە تایبەتی بنەماڵەی قوربانیانی ئەو ڕووداوە هاوخەمی دەربڕی.
-
سەرەخۆشی باڵوێزی ئێران بە بۆنەی بوومەلەرزەکەی تورکیا
موحەمەد فەرازمەند، باڵوێزی ئێران لە ئەنقەرە لە پەیامێکدا بە ئاماژە بە بوومەلەرزە ٦.٨ ڕیشتەریەکەی ئەلازیغ وتی: سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی دەوڵەت و نەتەوەی دۆست و برادەر تورکیا بە تایبەتی خەڵکی ئەلازیغ دەکەین.