لێدوانی توندی ئەردۆغان لەبارەی جیهانی ئیسلام و ئەنجومەنی ئاسایش

سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا جەختی لە زەروورەتی بڕوا بەخۆ کردنی جیهانی ئیسلام کرد و رۆژی ١٥ی مارچی وەک رۆژی هاوڕیزی جیهانی لە دژی ئیسلام توقێنەری ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە بۆنەی کرانەوەی سی و پێنجەمین دانیشتنی کۆمیتەی هەمیشەیی هاوکاری ئابووری و بازرگانیی ڕێکخراوی کۆمکاری ئیسلامی لە ئەستەنبۆڵ، جەختی لە زەروورەتی بڕوا بەخۆ کردنی جیهانی ئیسلام کرد.

ناوبراو وتیشی: نابێ خۆمان فریو بدەین، بەڵکوو دەبێ بڕوامان بە خۆ بێت و ئاگاداری ئاستی توانستمان وەک ئەندامانی ڕێکخراوی کۆمکاری ئیسلامی بین. هەڵبەت هەندێک بە ئانقەست جیهانی ئیسلام دەکەنە گەمەجاری خۆیان، ئەویش بەو هۆیەی وەک بنەمایەکی مەرسووس نییە.

ئەردۆغان لە درێژەدا ڕایگەیاند: لە کاتێکدا وڵاتانی لە سەدا ٢٤ی دانیشتووانی جیهان پێکدێنن، بەڵام تەنیا لە سەدا ٩،٧ی بازرگانی جیهانیان بەرکەوتووە و تاقە وڵاتێکی موسڵمان ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش نییە. ئەو سیستەمە نادادپەروەرانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانێ چیتر درێژەی هەبێت.

سەرۆک کۆماری تورکیا ئاماژەی بەوەش دا کە هەموو دەسەڵاتی ئەنجومەنی ئاسایش لە بندەستی ٥ وڵاتی ئەندامی هەمیشەییەتی و ئەندامانی ناهەمیشەیی هیچ ئیرادە و دەسەڵاتێکی ئەوتۆیان نییە و وڵاتانی ئیسلامی نابێ چیتر لەوبارەیە خۆیان هەڵفریوێنن.

ئەردۆغان هەروەها ڕووانییە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و بیری هێنایەوە: ئیسرائیل بە بەهانەدان و پێشیل کردنی مافی ژیانی فەلەستینییەکان داهاتووی ناوچە و جیهانی خستۆتە مەترسییەوە.

ناوبراو لە کۆتاییشدا خوازیاری دانانی رۆژی ١٥ی مارچ وەک رۆژی هاوڕیزی جیهانی لە دژی ئیسلام توقێنەری بوو.

News Code 29557

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =