بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەوتەنامەی هەواڵ و شرۆڤەی نێودەوڵەتی ئێکۆنۆمیستی چاپی لەندەن بە دانانی مانشێتی "چ کەسێک دەتوانێ متمانە بە ئەمریکای ترامپ بکات؟" لە ڕووبەرگی دواژمارەی (١٩ تا ٢٥ی ئاکتەوبر)دا ڕوانیویەتییە پاشهاتی خەیانەتی ترامپ بە کوردەکانی سووریا و پاشەکشێی لە سووریا هاوکاتی هێرشی تورکیا و ملیشیا پاڵپشتکراوەکانی بۆ سەر باکووری رۆژهەڵاتی سووریا.
ئەوە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی ڕابردوو لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی لە گەل هاوتا ئیتالیاییەکەی وێرای خۆدزینەوەی لە تۆمەتی خەیانەت بە کوردەکانی سووریا لەو شەڕە نابەرابەرەدا وتی: کوردەکان فریشتە نین و پەکەکە لە داعش خراپترە.
ترامپ لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە گڵۆپی سەوزی بە ئەردۆغان بۆ هێرش بۆ سەر سووریا نیشان نەداوە و وتیشی: ئەگەر دیداری نێوان مایک پێنس و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرکەوتوو نەبێت، گەمارۆی وێرانکەر بە سەر ئەنقەرە دەسەپێنین.
Your Comment