بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری هاوار نیوز، مەزڵووم کۆبانی فەرمادنەی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە تورکیا بۆ ئەنجامی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی لە سەر کوردستانی سووریا گوشاری خستووەتە سەر ئەمریکا، وتی: ئەو داواکارییە لە لایەن ئەمریکاوە ڕەت کراوەتەوە. ئێمەش بە هیچ لەونێک ئەوەمان قبووڵ نەکردووە و قبووڵیشی ناکەین. ڕێگە نادەین تورکیا بێتە ناو هەرێمی ئاسمانی کوردستانی سووریاوە.
ناوبراو سەبارەت بە پرسی قووڵایی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریاش وتی: سوپای تورکیا ئەرێنی دەڕوانێتە ناوچەی ئەمن لە قووڵایی ١٤ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیاوە لە مەودای نێوان گرێ سپی-کۆبانێ. ئێستاکە لە پێوەندی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ تورکیاین، لایەنە ئەمریکییەکان پەیامی تورکەکان دێنن بۆ ئێمە و پەیامی ئێمەش دەبەن بۆ تورکیا.
Your Comment