۶ هەزار چەکداری داعشی لە زیندانەکانی یەپەگە ڕاگیراون

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە  ڕایگەیاند: شەش هەزار ئەندامی ڕێکخراوی داعش لە لای ئەوان دەستبەسەرن و وڵاتەکانیان ئامادە نین بە هیچ لەونێک وەریان بگرنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولکەریم عومەر سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە ڕایگەیاندووە کە دۆسیەی دەستبەسەرکراوە بیانییەکانی ناو داعش و خێزانەکانیان بووەتە مایەی قورسایەکی "گەورە" لەسەریان.

ڕاشیگەیاند کە تا ئێستا چەندین جار داوایان لە وڵاتەکانی ئەو داعشیانە کردووە وەریانبگرنەوە و دادگاییان بکەن کە حکومەتی ئەو وڵاتە بیانیانە تا ئێستاش رەتیانکردووەتەوە پێشوازی لەو هاووڵاتیانەیان بکەن، بۆیە داوای پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی تایبەتیان کردووە، کە بارەگاکەی لە باکووری سووریا بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە دۆسیەی زیندانیانی چەکدارانی داعش و ڕادەستکردنەوەیان بە وڵاتەکانیان، لە دیارترین ئەو کێشانە کە لە تێکشکاندنی داعشەوە ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

وتیشی:  "نزیکەی ٦ هەزار چەکداری داعش لای ئێمە دەستبەسەرە، لە ناویشیاندا هەزار چەکداریان هاووڵاتی ٥٠ دەوڵەتی عەرەبی و ئەوروپین، ئەوانەی دیکەشیان سەرجەمیان سووری و عێراقین".

پێشتر ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان جەختیانکردووەتەوە، بەرپرسانی عێراق ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ دادگاییکردنی ٢٠ هەزار چەکداری داعش لە وڵاتەکەیدا، بەو مەرجەی بڕی ١٠ ملیار دۆلاریان بۆ دابینبکرێت، وەک کرێی تێچوونی دادگایی کردنەکەیان.

News Code 26133

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =