AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٢٥ ٢١:٠٠

جێگیر بوونی یەکینە تایبەتییەکانی سوپای تورکیا لە ئەدلەب

جێگیر بوونی یەکینە تایبەتییەکانی سوپای تورکیا لە ئەدلەب

یەکینە تایبەتییەکانی سوپای تورکیا لە ئەدلەبی سووریا جێگیر بوونه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "الشرق الاوسط" ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە سوپای تورکیا شەوی ڕابردوو یەکینە تایبەتییەکانی خۆی لە سنووری ئەدلەبی سووریا جێگیر کردووە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، کۆماندۆکانی سوپای تورکیا بە تێپەڕبوون لە ناوچەی باشووری و سنووریی ئەو وڵاتە لە پارێزگای هاتای، هەنگاویان ناوەتە ناو خاکی سووریا و لە ئەنجامدا لە سنووری پارێزگای ئەدلەبدا جێگیر بوونە.

"الشرق الاوسط" ئاماژەی بەوەش داوە: سوپای تورکیا لە ماوەی رۆژانی ڕابردووشدا ژمارێکی زۆری لە سەربازانی خۆی لە پارێزگای حەلەبی سووریا بە تایبەت لە ساری جرابلۆس و مەنبەجدا جێگیر کردووە.

News ID 26017

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha