بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە رۆژنامەی جەمهوورییەت، کاتژمێری ٢٤:٠٠ی دوای نیوەشەوی ڕابردوو ٣٠ مارچ سێ تەقینەوەیە لە سێ شوێنی گەڕەکی سووری شاری ئامەد ڕووی داوە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە لایەن کەسانێکی نەناسراوە و بە شێوەی هاوکات ئەنجام دراوە.
لەو ڕووداوە ناوەندێکی پۆلیس، فرۆشگەیەکی مارکێتینگ و ئێستگەیەکی پاس لە گەڕەکی سوور لە لایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە تەقێندراونەتەوە کە قوربانی و برینداری لێ نەکەوتۆتەوە، بەڵام زیانی ماڵی بە دواوە بووە.
پاش ئەو هێرشانە، هێزی تایبەتی پۆلیس ڕەوانەی ئەو شوێنانە کراون و ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر.
شایانی باسە، ئەو هێرشانە رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانی تورکیا ئەنجام دراوە و تا ئێستا هیچ گرووپێک نەیگرتۆتە ئەستۆ.
Your Comment