زایۆنییەکان لە ڕووداوەکەی نیوزیلەنددا دەستیان بووە

بەربژێری خەڵاتی نوبلی ئاشتی و ئەفسەری پێشووی ڕێکخراوی سیا لای وایە کە بە پێی دەرکەوتەکان، زایۆنییەکان لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی نیوزیلەنددا دەستیان بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر – بەشی نێودەوڵەتی: "برێنتۆن تارانت"ی ٢٨ ساڵە و هاوڵاتی ئۆستورالیا کە خۆی بە ڕەگەزپەرەستی پێست‌سپییەکان دەزانێ، نیوەرۆی هەینی ڕابردوو بە هێرش بۆ سەر ٢ مزگەوت لە شاری کرایست چەرچ، دووهەمین گەورە شاری نیوزیلەند، ٥٠ کەسی موسڵمان لە کاتی خوێندنی نوێژی هەینی کوشت و ٣١ کەسی دیکەشی بریندار کرد.

"ڕابێرت ستیل" بەربژێری خەڵاتی نوبلی ئاشتی و ئەفسەری پێشووی ڕێکخراوی سیا لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر سەبارەت بەو ڕووداوە تیرۆریستییە وتی: تەواو ئاشکرایە کە هەڵمەتی تیرۆریستیی نیوزیلەند، هەڵمەتێکی پێشتر پلان بۆداڕێژراوە و بە هاوکاریی هێزە خۆجێیەکان بووە و بەو پێیە لەو زیاتری لە سەر ناڕۆم و نامهەوێ کاتی زیاتر بۆ دابنێم.

وتیشی: لە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی نیوزیلەنددا زایۆنییەکان دەستیان بووە. هێرشی ١١ی سێپتامبێریش کاری زایۆنییەکان بووە، هەر وەک چۆن هێرش بۆ سەر پاپۆرەی پشکێنەری ئەمریکی لە ساڵی ١٩٦٧ و "تیرۆری جان ئێف کێنێدی جۆنیور"یش کاری ئەوان بووە، بۆ ئەوەی رێگە بۆ هیلاری کلینتۆن خۆش بکەن.

ستیل بیری هێنایەوە: ئەوە بۆ ترامپ دۆخێکی سەخڵەتە و ئەو لەو دۆخەدا بە تەنیایە.

بەربژێری خەڵاتی نوبلی ئاشتی لە درێژەدا جەختی کرد: کۆمەڵگای هەواڵگریی ئەمریکا نە تەنیا بۆ خۆی کارێکی گرینگ ئەنجام نادات، بەڵکوو بە دووری دەزانم لەوبارەیە ئەوەندە ڕاستگۆ بێت، هەتا ئەوی من، "گۆردۆن دۆف" (Gordon Duff) و ڕەنگە "مایکڵ فلین" بڕوامان پێیەتی، ئاراستەیان بکەین. ئەگەر ئەوە مومکین بایە، پێمان دەوتن کە ئاڵای دروویینی ڕژیمی زایۆنی بە هۆی ئەو ڕاستیانەی لەبارەیانەوە هەیە، داکێشترێتە خوازرێ و باڵوێزخانەی ئیسرائیل لە ئەمریکا بە هۆی داپەڕە بێ بەزیانە و توندوتیژی داخرێت. چیتر بەسە!

ناوبراو لە درێژدا ڕایگەیاند: پێکدادانی نێوان ڕژیمی زایۆنی و موسڵمانان شەڕی سێهەمی جیهانییە کە ماوەیەکە پلانی بۆ داڕێژڕاوە. کاری دروست بۆ ترامپ ئەوەیە کە هێزەکانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناڤین بکشێنێتەوە و دوو کۆریای باکوور و باشوور ڕێککەون و پاشان ئیسرائیل و عەرەبستانی سعوودی لە چەکی ناڤۆکی داماڵێت، بەڵام تا کاتێک کۆشنەر و بۆڵتۆن بە شێوەی فەرمی لە کۆشکی سپیدا دەور دەگێڕن، کۆشکی سپی بە دەستی دوژمنەوەیە.

ستیل لە کۆتاییدا بیری هێنایەوە: من بێ گومان پێشبینی دەکەم کە سووریا لە پێشخستنی پلانە ڕاگەیێندراوەکانی بۆ وەرگرتنەوەی بەرزاییەکانی گوڵان سەرکەوتوو دەبێت، ئەو ناوچەیە وەک فەلەستین بە شێوەی نایاسایی لە لایەن ئیسرائیلەوە داگیر کراوە. دەوڵەتی ئەمریکا بە دەستی دوژمنەوەیە. لە پەمپێئۆ و بۆڵتۆن‌ەوە تا پادشا کۆشنەر. ئێستا توانستەکانی ترامپ بۆ کۆنتڕۆڵی ئەو هێزانەی کە بڕیارە پێش بە شەڕی نێوان ڕژیمی زایۆنی و موسڵمانان بگرن، پرسیار و گومانی لە سەرە.

News Code 25717

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =