بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ئانادۆلو، مەولوود چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت کە هەموو ئەکتەرانی بەشداری پرسی سووریا چ پێیان خۆش بێت یان نا، دەزانن کە ناتوانن نکۆڵی لە ڕۆڵی تورکیا لە چارەسەریی قەیرانی سووریا بکەن.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش پێشتر وتبووی: کەس ناتوانێ لە بابەتی زاڵبوونی ئەنقەرە بە سەر ناوچەی ئەمنی سووریا، هەڕەشەمان لێ بکات.
ڕاشیگەیاندبوو: ئامانجی تورکیا لە ئێستادا دەستەبەرکردنی پرسی کشانەوەی یەکینە کوردییەکانی پاراستنی گەل لە شاری مەنبەجی سووریا و پابەندبوونی واشنتۆن بە بەڵێنەکانی سەبارەت بە کۆکردنەوەی هەموو چەک و چۆڵەکانی ڕادەست کراوی بە تیرۆریستانە.
Your Comment