دیمه‌شق ده‌بێ تاوانبارانی سه‌ر به‌ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕاده‌ستی ئه‌نقه‌ره‌ بکات

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە دیداری هاوتای تورکیایی خۆی جەختی لە زەڕوورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئانادای نێوان ئەنقەرە و دیمەشق (١٩٩٨) کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رۆژنامەی "الشرق الاوسط" دوا بە دوای داکۆکیی ڤیلادیمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە زەڕوورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئانادای نێوان ئەنقەرە و دیمەشق (١٩٩٨) لە بری پلانی تورکیا و ئەمریکا بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا، لە دیداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مسکۆ، ڕێککەوتننامەی ئادانای کە لە ٢٠ ئاکتەوبری ساڵی ١٩٩٨ پاش سێ مانگ پەسندکرا و دوو وڵات لە شەڕێکی یەکجاری دوور خستەوە، بڵاو کردەوە.

ناوەڕۆکی ڕێککەوتننامەی ئادانا

مژار و داخوازییەکانی تورکیا لەم ڕێککەوتننامەیە کە تایبەتە بە پرسی هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەئ تیرۆریزم، بە گوێرەی خوارەوەیە:

١- بە ئاوردانەوە لە گرژی لە پەیوەندییەکانی تورکیا – سووریا بە هۆی پاڵپشتیی سووریا لە تیرۆریزم، ئێمە لە داوا لە سووریا دەکەین کە بە بەڵێنەکانیدا بچێتەوە و دەست لە هەڵوێستەکانی هەڵگرێت. ئەو بەڵێنانە بریتین لە پاڵپشتی نەکردن لە تیرۆریزم و پەنا پێنەدان و کۆتایی هێنان بە یارمەتیی ماڵی لەوان. هەروەها سووریا دەبێ تاوانبارانی سەر بە پەکەکە و لەوان سەرۆکی ئەو گرووپە واتە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دادگایی و  ڕادەستی تورکیا بکات.

٢- لە چوارچێوەی ئەو ڕێککەوتننامەیە نابێ سووریا مۆڵەتی چالاکی بداتە ئۆردووگاکانی ڕاهێنانی تیرۆریستان لە ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی خۆی و چەک و جیهازاتی لوجێستیکی و ناسنامەی ساختەیی بداتە هێزەکانی پەکەکە. نابێ یارمەتیی تیرۆریستان بدات بۆ دزە کردنە ناو خاکی تورکیا و رێگە بە چالاکیی بانگەشیی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان و لەوان پەکەکە نەدات. نابێ بێڵێت تیرۆریستانی پەکەکە لە خاکی سووریا بنکە بکەنەوە.

٣- سووریا بەشدار بێت لە تەواو چالاکییەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.

٣- دیمەشق خۆ ببوێرێت لە دەنەدانی تەواو وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی لە دژی تورکیا.

- بە ئاوردانەوە لە ڕووداوەکانی ڕابردوو، ئەگەر سووریا خێرا ئەو داخوازیانە جێبەجێ نەکات، تورکیا بە مافی خۆی دەزانێ بۆ بەرگری لە خۆی و قەرەبوو کردنەوەی زیانەکانی مادی و قوربانییەکانی لەو رێگەیە هەوڵ بدات. ئەم پێشنیارە پێشتر لە بەرواری ٢٣ی ژانڤیەی ١٩٩٦ لە رێگەی کەناڵی دیپلۆماتیکی بە دیمەشق ڕاگەیێندراوە، بەڵام بە داخەوە هۆشدارەکانی ئێمە بە هەند وەرنەگیردران.

چاوەروانییەکانی تورکیا لە ڕێککەوتننامەی ئادانا

ئەم ڕێککەوتنە دەتوانێ کۆمەڵێک دەسکەوت گرینگ بۆ تورکیا دەستەبەر بکات کە بریتین لە:

١- ئەنقەرە بۆی هەیە لە پێناو پێوشوێن گرتنی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان تا قووڵایی ٥ کیلۆمەتریی باکووری سووریا پێشڕەوی بکات.

٢- دیمەشق بە پێی پاشکۆی ژمارە ٣ی ئەم ڕێککەوتننامەیە دەبێ دەستهەڵگری داخوازییە یاساییەکان بۆ وەرگرتنی تیپی سکەندروون بێت کە لە ساڵی ١٩٣٩ پەیوەستی خاکی تورکیا بووە.

٣- پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە سەرۆکایەتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرووپێکی تیرۆریستییە.

٤- یەکینەکانی پاراستنی گەلی کورد کە وەک چەترێکی پاڵپشتیی پەکەکە لە سووریا وێنا دەکرێن، گرووپێکی تیرۆریستین.

٥- جێبەجێ بوونی ئەو ڕێککەوتنە بە مانای بە فەرمی ناسرانی شەرعیەتی دەوڵەتی سووریا لە لایەن ئەنقەرەیە.

٦- هەروەها جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتننامەیە بە مانای دەسپێکی دانوستانگەلی سیاسیی ڕاستەوخۆ لە بری دانوستانە ناڕاستەوخۆکانە.

٧- ئەم هەنگاوە بە مانای کرانەوە و چالاک بوونەوەی دووبارەی باڵوێزخانەی تورکیا لە دیمەشق و چالاک بوونی کۆنسولخانەی سووریا لە ئەستەنبۆڵە کە هەر لە ئێستەوە پێویست بە دانانی ئەفسەرێکی ئاسایش لە باڵوێزخانەکان دەکات.

٨- جگە لەوانە ڕێککەوتننامەکە پێداگرە لە جێگربوونی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە سنوورەکانی و بە فەرمی ناسرانی ئەو سنوورانە. ئەوە لە کاتێکدایە کە ناوچەی قەڵغانی فورات کە پێکهاتووە لە جرابلێس تا بابولهەوا لە ئەدلەب و سنوورەکانی لازقیە لە دەریای ناوەڕاست لە بندەستی گرووپە توندڕەوە بەرهەڵستەکانە و  هێزەکانی کوردی دیموکراتیکی سووریاش سنوورەکانی جرابلێس لە باکووری حەلەب تا فەش خابوور لە نزیکیی سنوورەکانی عێراق و سووریا کۆنتڕۆڵ دەکات.

٩- ئەو ڕێککەوتننامەیە لە بری پلانی ڕێککەوتنی تورکیا – ئەمریکا سەبارەت بە کردنەوەی ناوچەی ئەمن و پارێزراو لە شەڕ تا قووڵایی ٣٢ کیلۆمەتریی سووریا، رێگە بە دزە کردنی تا ٥ کیلۆمەتریی تورکیا لە ناو خاکی سووریا دەدات.

١٠- بە جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتننامەیە یەکینەکانی کوردی پاراستنی گەل لە پێکدادان لە گەڵ دیمەشق دەکشێنەوە و پلانی دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری کوردەکان لە رۆژهەڵاتی ڕووباری فورات کە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی لە شەڕی داعش داکۆکیان لێ کردووە، هەڵدەوەشێتەوە.

News Code 24626

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =