بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی هابێر سولی تورکیا، موراد ئۆزچلیک باڵوێزی پێشووی تورکیا لە عێراق لە لێدوانێکدا وێرای ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی باکووری سووریا، ڕایگەیاند: ئیتر کاتی گۆڕینی هەڵوێستی تورکیا هەمبەر بە هێزە کوردەکانی سووریا گەیشتووە، چونکە ئەو گۆڕانکارییە دەبێتە هۆی باشتر بوونی پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ کوردەکانی ناوخۆی وڵات.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئەگەر بمانەوێ پەیوەندیمان لە گەڵ کوردەکانی ناوخۆی تورکیا باشتر بکەین و سیاسەتێک بگرێنە بەر کە ئاشتەوایی و کەمکردنەوەی ناکۆکیی لە گەڵ کوردانی ناوخۆی بە دواوە بێت، دەبێ هێدی هێدی قبووڵی بکەین کە یەپەگە لە سووریادا دەسەڵاتێکە و ئەو بابەتە لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریاشە.
باڵوێزی پێشووی تورکیا لە کۆتاییدا بیری هێناوە کە هەم ڕووسیا و هەم ئەمریکا لە گەڵ کوردەکانی سووریا پەیوەندییەکی تۆکمەیان هەیە.
Your Comment