بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە ڕۆیتێرز، پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ دووشەممە ٥١ سەرباز و ٩ کەسی دیکەی بە تۆمەتی پەیوەندی گرتن لە گەڵ فەتحوڵڵا گولەن قۆڵبەست کرد.
ئەنقەرە لای وایە کە گولەن رێبەریی کوودەتای بێ ئاکامی ساڵی ٢٠١٦ لە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای لە ئەستۆ بووە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ٦٠ کەسی دەستگیر کراوە لە نێوان ٨٠ کەسی تۆمەتبار و پاش لێکدانەوەکان لە ٩ پارێزگا لە لایەن دادستێنی ئەستەنبۆڵەوە فەرمانی دەستگیر کرانیان بۆ دەرکراوە.
پاش کوودەتای بێ ئاکام لە تورکیا بەرپرسانی ئەو وڵاتە لانی کەم ١٦٠ هەزار کەسیان لە پەیوەندی بەو ڕووداوە دەستگیر کرد و بە هەمان زەندە کەسیان لە پۆستی دەوڵەتی کشاندەوە.
بۆچوونی ئێوە