خەڵکی سووریا لە گۆرەپانێکی عەفرین گردبوونەوە

خەڵکی سووریا بە گردبوونەوە لە یەکێک لە گۆرەپانەکانی عەفرین دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان هەمبەر بە درێژەی دەستدرێژی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە هەڵبڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، دەیان کەس لە دانیشتووانی ناوچەگەلی عەفرین، کۆبانی و جەزیرەی سووریا (دیرەزور، حەسەکە و ڕەقە) سەر لە بەیانیی ئەوڕۆ شەممە لە مەیدانی نیرۆز گردبوونەوە و ناڕەزایەتیی خۆیان بۆ درێژەی دەستدرێژی سەربازیی تورکیا لە دژی عەفرین و هاوێری دەربڕی.

دانیشتووانی ئەو ناوچانە هاوکاتی گردبوونەوە لە مەیدانی نیرۆز، هاوڕیزیی خۆیان لە گەڵ دانیشتووانی عەفرین کە کەوتوونەتە بەر شەپۆلی هێرشی سەربازیی تورکیا ڕاگەیاند و خوازیاری کۆتایی هێنان بەو دەستدرێژییە بوون.

جەختیان لەوەش کردەوە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە بۆردومانی ناوچەگەلی نیشتەجێتی پێشوازی لێ کردوون.

سوپای تورکیا لە ۲۰ی ژانڤیەوە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی چڵی زەیتوونی لە دژی کوردەکانی عەفرین لە سووریا دەست پێکردووە.

News Code 17110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =