چڵی زەیتوون
-
لە کاردانەوە بە بانگهێشتی ساڵح موسلیم؛
سەرۆکی شاندی تورکیا لە کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا کشایەوە
سەرۆکی شاندی تورکیا لە کۆمەڵەی پەرلەمانیی ئەنجومەنی ئەورووپا لە کاردانەوە بە بانگهێشتی ساڵح موسلیم، لە کۆبوونەوەکانی ئەو کۆمەڵەیە کشایەوە.
-
لە ناڕەزایەتی بە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون؛
چالاکێکی سیاسی کورد لە زیندانی وان خۆی سووتاند
سەفەر چاغلار، چالاکی سیاسیی کوردی تورکیا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە هێرشی سەربازیی تورکیا بۆ سەر عەفرین، لە زیندانی وان خۆی ئاگر دا.
-
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند:
کاردانەوەی دیمەشق بە داگیرکرانی عەفرین لە لایەن تورکیاوە
وەزارەتی دەرەوەی سووریا کاردانەوەی نیشان دا بە داگیرکرانی عەفرین لە لایەن هێزەکانی سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی.
-
ئەردۆغان:
چڵی زەیتوون تا پاککردنەوەی کۆبانی و قامیشلۆ درێژە پێ دەدەین
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون تا پاککردنەوەی مەنبەج، کۆبانی و قامیشلۆ بەردەوام دەبێ، وتی: ئەگەر پێویست بێت ئۆپەراسیۆنەکانمان لە هەرێمی کوردستانیشدا درێژە پێ دەدەین.
-
کوردەکان لە کاردانەوە بە کەوتنی شاری عەفرین:
قۆناغێکی نوێ لە شەڕ و پێکدادان دەست پێدەکەین
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) بە کەوتنی شاری عەفرین بە هۆی هێرشی سوپای تورکیا و میلیشا هاوپەیمانەکانی، کاردانەوەیان نیشان دا.
-
ساڵح موسلیم:
کشانەوە لە عەفرین بە واتای شکست نییە
هاوسەرۆکی پێشووی یەپەگە سەبارەت بە کشانەوەی یەکینەکانی پاراستنی گەل (YPG) لە شاری عەفرین بە بڵاوکردنەوەی تویتێک ڕایگەیاند کە ئەو کارە بە واتای شکست نییە.
-
لە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون؛
۱۵۰۰ هێزی کورد لە ناوچەی عەفرین کوژراون
بەڕێوەبەری ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە کوژرانی ۱۵۰۰ هێزی کوردی لە ناوچەی عەفرین لە لایەن سوپای تورکیا و هاوپەیمانانی لە دەسپێکی شەڕ و دەسترێژی بۆ سەر سووریا هەواڵی دا.
-
بەکر بۆزداغ:
تورکیا بەها بە بڕیاری ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون نادات
وتەبێژی دەوڵەتی تورکیا لە کاردانەوە بە بەیاننامەی دەرکراوی پەرلەمانی ئەورووپا سەبارەت بە دۆخی سووریا، ڕایگەیاند: تورکیا بەهایەک بە بڕیاری ئەورووپا بۆ ڕاگرتنی ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون نادات.
-
رۆژنامەی حورییەت ڕاپۆرتی دا؛
ئەمریکا و تورکیا سەبارەت بە چوونەدەرەوی کوردەکان لە مەنبەج ڕێککەوتن
میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە کە بە پێێ ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و ئەمریکا لە میانەی دیداری ئەم دواییەی بەرپرسانی دوو وڵات، بڕیارە هێزە کوردییەکان لە شاری مەنبەجی سووریا پاشەکشێ بکەن.
-
سوپای تورکیا و بەرهەڵستکارانی سووریا گەیشتنە ٣ کیلۆمەتریی عەفرین
سەرچاوەیەکی مەیدانی لە نزیک بوونەوەی سوپای تورکیا و چەکدارانی بەرهەڵستکاری سووریا هەتا ٣ کیلۆمەتریی شاری عەفرین هەواڵی دا.
-
چاوش ئۆغڵۆ:
ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە مانگی مەیدا کۆتایی پێ دێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوونی تورکیا لە عەفرینی سووریا لە مانگی مەی ئەمساڵی زایینی کۆتایی پێ دێت.
-
تورکیا ناوچەی شەڕان لە رۆژهەڵاتی عەفرینی بۆدومان کرد
سوپای تورکیا هاوکاتی بۆردومانی ناوچەی شەڕان لە رۆژهەڵاتی عەفرین، ژماری هێزە کوردییە کوژراوەکانی ئۆپەراسیۆنی عەفرینی ٢٩٤٠ کەس ڕاگەیاند.
-
وهزارهتی ناوخۆی تورکیا:
هێزهکانی پۆلیس و ژندرمای تورکیا گهیشتنه عهفرین
وهزارهتی ناوخۆی تورکیا ڕایگهیاند: هێزهکانی پۆلیس و ژهندهرمهی تورکیا بۆ یارمهتیدان به سوپای تورکیا له سنووری پارێزگاکانی کیلیس و خهتای گهیشتنه عهفرین.
-
بۆ ناڕەزایەتی بە هێرشی تورکیا؛
خەڵکی سووریا لە گۆرەپانێکی عەفرین گردبوونەوە
خەڵکی سووریا بە گردبوونەوە لە یەکێک لە گۆرەپانەکانی عەفرین دەنگی ناڕەزایەتیی خۆیان هەمبەر بە درێژەی دەستدرێژی سەربازیی تورکیا بۆ سەر ئەو شارە هەڵبڕی.
-
هێزە خۆجەییەکانی سووریا گەیشتنە گۆڕەپانی سەرەکی شاری عەفرین
سەرچاوە سوورییەکان لە چوونی هێزە خۆجەییەکانی سووریا بۆ گۆڕەپانی سەرەکی شاری عەفرین و خۆشی دەربڕینی دانیشتووانی ئەو شارە لە چوونی ئەو هێزانە هەواڵیان دا.
-
ئەردۆغان:
۳۰۰ کیلۆمەتر لە خاکی سووریا پێشڕەویمان کردووە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پێشڕەویی ٣٠٠ کیلۆمەتریی دووجای هێزەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناو خاکی سووریا هەواڵی دا.
-
لە دیداری ئەردۆغان و تیلەرسۆن خرایە ڕوو؛
تورکیا نیگەرانی پاڵپشتییەکانی واشنتۆن لە یەپەگەیە
هاوکاتی دابەزینی ئاستی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە – واشنتۆن، سەرۆک کۆماری تورکیا لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی بۆ درێژەی پاڵپشتییەکانی دەوڵەتی واشنتۆن لە کوردەکانی سەر بە یەپەگە دەربڕی.
-
لە هێڵی رۆژئاوای عەفرین؛
۲ بەرەی سوپای تورکیا بە یەک گەیشتنەوە
ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداری تورکیا لە کۆنتڕۆڵی بەشێک لە هێڵی رۆژئاوایی عەفرین لە ٢٧ئەمین رۆژ لە ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون لە لایەن سوپای ئەو وڵاتە هەواڵی دا.
-
هەواڵەکانی سووریا؛
سەربازانی تورکیا گەیشتنە مەعرە نەعمانی ئەدلەب
ئامادەبوونی سەربازانی تورکیا لە ئەدلەب، هێرشی خۆمپارەیی تیرۆریستان بۆ سەر هاوێری دیمەشق و گەیشتنی کاروانی یارمەتییەکان بە غەوتەی رۆژهەڵاتی لە گرینگترین هەواڵەکانی ئەمڕۆی سووریا بوو.
-
ئەردۆغان ڕوو لە ئەمریکا:
کۆتایی بە شانۆگەری لە گەڵ داعش بهێنە
سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕەخنە لە کارهکانی ئەمریکا لە سووریا، داوای لە واشنتۆن کرد کە خێرا کۆتایی بە شانۆگەریی لە گەڵ داعش بهێنێت.
-
۱۳ کوژراو و بریندار لە هێرشی مووشەکی تورکیا بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە عەفرین
هێرشی مووشەکیی ئەمڕۆی سەربازانی سوپای تورکیا لە نزیکی نەخۆشخانەیەک لە شاری عەفرین ١٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
-
پاگەندەی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا:
۱۷۴ سەربازی تورک لەئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون کوژران و بریندار بوون
ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی چڵی زەینتوونەوە لە خاکی سووریا تا ئێستا ٣١ سەربازی تورک کوژراوە و ١٤٣ سەربازیشی بریندار بووە.
-
کارناسێکی پرسی تورکیا بۆ مێهر:
ئەگەری پێکدادانی سەربازیی تورکیا و ئەمریکا لە مەنبەجی سووریا هەیە
ئومێد شوکری بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا چالاکی لە ناوچەی مەنبەجدا هەیە، وتی: لە ئەگەری پەرەسەندنی ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچەیە، ئەگەری پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئەمریکا و تورکیا لە ئارادایە.
-
یەنی شەفەق پاگەندەی کرد:
ئۆتۆمبیلی گواستنەەی چەکی ئەمریکی بۆ پەکەکە لە عەفرین ڕاگیرا
یەنی شەفەق ڕایگەیاند کە ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگری گوازێنەرەوەی چەکی قورسی ئاژانسی هەواڵگری ناوەندیی ئەمریکا (سیا) بۆ هێزەکانی پەکەکە لە عەفرین، ڕاگیراوە.
-
ئەنقەرە هەڕەشەی هێرش لە ئەمریکا دەکات
جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکدا هۆشداریی دایە ئەمریکا کە ئەگەری هەیە سەربازانی ئەو وڵاتە لە لایەن سەربازانی تورکەوە لە عەفرین بکرێنە ئامانج.
-
ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا:
کوژراوەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنی عەفرین گەیشتە ١٠ کەس
ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیانییەیەک ڕێژەی کوژراوانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە ئۆپراسیۆنەکانی دوێنێی سوپای ئەو وڵاتەی لە عەفرین ٧ کەس ڕاگەیاند.
-
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان:
هەندێک پەرلەمانتاری ئەورووپی پەڕۆکۆنەی تیرۆریستان لە مل دەکەن
سەرۆک کۆماری تورکیا لە ١٤ئەمین رۆژی دەستدرێژیی سەربازی سوپای ئەو وڵاتە بۆ سەر خاکی سووریا، ڕایگەیاند: هەندێک پەرلەمانتاری ئەورووپی پەڕۆکۆنەی تیرۆریستان لە مل دەکەن.
-
پاگهندهی ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا:
٨٩٧ تیرۆریست لە ئۆپراسیۆنی چڵی زەیتوون لە سووریا کوژراون
ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا ڕایگەیاند کە لە کاتی دەستپێکی ئۆپراسیۆنی ئەو وڵاتەوە لە خاکی سووریا ناسراو بە چڵی زەیتوون، ٨٩٧ تیرۆریستیان کوشتووە.
-
ماتیس:
ئەمریکا سەبارەت بە مەنبەج لە گەڵ تورکیا گفتوگۆ دەکات
وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە لە گەڵ تورکیا پرسی مەنبەج-یان تاوتوێی کردووە، بەڵام ئاشکراکردنی وردەکارییەکان بۆ ڕای گشتی شیاو نابێت.
-
باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە ئازەربایجان باسی دهکات؛
هۆکارهکانی تورکیا بۆ هێرش کردنه سهر کانتۆنی عهفرین
باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە ئازەربایجان لای وایە یەکێک لە هۆکارەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین، ئارەزووی تورکیا بۆ ڕۆڵ گێڕانێکی بەرچاوتر و چالاکانەتر لە رۆژهەڵاتی ناڤین بە تایبەت لە سووریایە.