بە ڕاپۆرتی ئاژاسنی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، ڕێکس تیلێرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاش دیدار لەگەڵ مەولوود چاوش ئوغڵوو هاوتا تورکیاییەکەی خۆی لە ئەنقەرە لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا بەشداری کرد.
تیلێرسۆن لە وتارێکدا جەختی کرد: خەڵکی سووریا چارەنووسی بەشار ئەسەد دیاری دەکەن. لە دیدار لە گەڵ بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە شکستی داعش باسمان کرد.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: ڕێگری لە کاول کردنی ناوچەکە لە لایەن ئێرانەوە ئامانجی هاوبەشی واشنتۆن و ئەنقەرەیە.
شیاوی باشە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بۆ باس لە سەر دۆخی هاوپەیمانی شەر دژی داعش و ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕەقە چووتە تورکیا و لە گەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە دیداری کرد.
Your Comment