هەڕەشەی سەرۆک وەزیری ڕووسیا لە تورکیا

دێمیتری مێدۆدۆف سەرۆک وەزیری ڕووسیا جەختی کرد کە ئەگەر پێویست بکات مۆسکۆ گەمارۆوەکانی دژی ئەنقەرە توندتر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سکای نیووز،" دێمیتری مێدۆدۆف سەرۆک وەزیری ڕووسیا" هەڕەشەی لە تورکیا کرد کە دەست ناپارێزن لە زیاترکردنەوە گەمارۆکان بۆ سەر ئەو وڵاتە ئەگەر پێویست بێت.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە گەمارۆکان و سنووردارکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ بە هیچ لەونێک هاووڵاتیانی تورکیا ناکاتە ئامانج.

ئەم وتانەی سەرۆک وەزیری ڕووسیا دوای ئەوە دێت کە ئەحمەد داوود ئۆغلۆ پێشتر وتبووی تورکیا داوای لێبوردون ناکات  لە ڕووسیا بە هۆی داخستنی فڕۆکەشەڕەکەرەکەی ئەم وڵاتە.

News Code 822

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =