به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی عه‌نه‌ب، هێزه‌کانی ناسراو به دیموکڕاتیکی سووریا جه‌ختیان کرد که په‌یوه‌ندییان به په‌که‌که‌وه نییه و بۆ په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ تورکیاش هه‌وڵ ده‌ده‌ن.
ته‌لال سلۆ، وته‌بێژی ئه‌م هێزانه جه‌ختی کرد: ئێمه هێزه کوردی و عه‌ره‌بی و تورکمان و ئاشووری و سریانییه‌کانی سووریاین و له ژێر ناوی هێزه دیموکڕاتییهکانی سووریا چالاکی ده‌که‌ین و ئه‌ندامی په‌که‌که نین.
ئه‌و له درێژه‌دا وتی: ئێمه هه‌میشه وتوومانه که ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌کان هه‌بێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵمان داوه په‌یوه‌ندی باشمان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌بێت. ئێمه به‌شێکین له خاکی سووریا و که‌س ناتوانێت نکۆڵی له ئێمه بکات.
شایانی باسه که تورکیا به ده‌یان جار ڕایگه‌یاندووه که په‌یه‌ده باڵی سووریای په‌که‌که‌یه و هه‌ر به‌م بۆنه‌شه‌وه په‌یه‌ده‌ش به تیرۆریست ناو ده‌بات و داوای له ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا کردووه دژی په‌یه‌ده شه‌ڕ بکه‌ن، به‌ڵام تاکوو ئێسته که‌س وڵامی ئه‌م داواکارییه‌ی تورکیا نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌نقه‌ره له ئێستادا دڵخۆشه که دۆناڵد ترامپ دوای هاتنه سه‌ر کار سیاسه‌تی دژ به په‌یه‌ده په‌یڕه‌و بکات.
Your Comment