به‌مزوانه‌ سنووره‌کانی تورکیا ده‌گۆڕدرێن

مایکڵ ڕۆبن نووسەر و شیکەرەوەى سیاسیى ئەمەریکى ڕایگەیاند که‌ بەمزوانە سنوورەکانى تورکیا دەگۆڕدرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئێن ئارتی، مایکڵ ڕۆبن نووسه‌ری  ئه‌مریکایی بابەتێکى له‌ ماڵپەڕى ئۆدا تیڤى تورکیا بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ که‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات، بەمزوانە تورکیا پارچە دەبێت و دیار نییە کورد چ بڕیارێک ده‌دات.

له‌و نووسراوه‌یه‌دا هاتووه‌: قۆناغى دەروونیى پارچەبوونى تورکیاش کۆتایى پێهاتووە، بەڵام دیار نییە کورد دەوڵەتى سەربەخۆ دادەمەزرێنێت یان فیدراسیۆن لەگەڵ تورکیادا دروست دەکات.

ڕۆبن ڕاشیگەیاند، ئەردۆغان وەک کەسێک کە بووەتە هۆى پارچەبوونى تورکیا ناوى دەچێتە مێژووەوە.

 مایکڵ ڕۆبن ئەوەشى نووسیوە، گەرچى ئەردۆغان خۆى بە سەرکردەیەکى گەورە و ئاتاتورکی نوێى تورکیا دەزانێت، بەڵام ئاتاتورک تورکیاى نوێى دامەزراند و ئەردۆغانیش جگە لە خراپکردنى ئەو تورکیایە هیچى نەکرد. ئەردۆغان وەک پاڵەوان ناوى ناچێتە ناو مێژووەوە، بەڵکو کەسێکى خراپ، کە بە لەخۆبایى بوونەکەیەوە بووەتە هۆى پارچەبوونى تورکیا ناوى دەچێتە مێژووەوە.

News Code 7006

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =