کوردستانی تورکیا
-
هەڵوەشانەوەی خۆبەڕێوەبەریی کوردی سووریا کاریگەریی لە سەر کوردی تورکیا چییە؟
تورکی ئانالیست لە ڕاپۆرتێکدا دەڕوانێتە کۆتایی ئۆتۆنۆمی و سەروەریی کوردەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و کاریگەریی لەسەر کوردستانی تورکیا و دەنووسێ: ئەم ڕووداوە هەم دەستی ئەردۆغان بۆ سازانی ناوخۆیی ئاوەڵاتر دەکات و هەمیش بژێرەی بەردەم کوردەکانی تورکیا سنووردارتر دەکات.
-
بەفر ڕێگای دەیان گوندی کوردستانی تورکیای داخست
بارینی بەفر و لافاوێکی زۆر لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی تورکیا لە ئاگری تا وان و هەکاری دەیان گوندی بە بەفر گەمارۆداوە؛ لە هەمان کاتدا دارستان و بەرزاییەکانی قەرس و دەرسیم کە بە زستانی سپی داپۆشراون، وێنەی ناوازەیان دروست کردووە.
-
کۆنسوڵگەری ئێران لە کوردستانی تورکیا دەکرێتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران و ئەنقەرە هاوبەشییەکی زۆریان هەیە سەبارەت بە ناوچەکە و ڕاگرتنی تاوانەکان دژی گەلی غەززە یەکێک بوو لە پرسە گرنگەکانی هەردوو وڵات لەم کۆبوونەوەیەدا.
-
گەڕانەوەی ئاسایش بۆ کوێستانەکانی کوردستانی تورکیا
دوابەدوای کەم بوونەوەی ئاڵۆزی لە نێوان تورکیا و پەکەکە ، وەرزێران و ئاژەڵدارانی کورد جارێکی دیکە گەڕاونەتەوە چیاکانی حەککاری کە ئێستا ئاسایش زاڵە و هیوا گەڕاوەتەوە بۆ ژیانی نەریتی لە داوێنی چیاکان.