AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ١ ٠٥:٤٨

ئایا کوردستانی سووریا بەرەوڕووی سناریۆیەکی وەک سوەیدا دەبێتەوە؟

ئایا کوردستانی سووریا بەرەوڕووی سناریۆیەکی وەک سوەیدا دەبێتەوە؟

شەڕ و پێکدادانی درۆزی و هۆزەکانی لایەنگری دەوڵەت لە پارێزگای سوەیدا، بۆ جارێکی تر لاوازبوونی هاوپەیمانی هۆزەکانی سووریای لە گۆڕانکارییە سیاسی-سەربازیدا سەلماند و مەترسیی ڕێککەوتنی هۆزە عەرەبەکان بۆ پاڵپشتی لە ڕژیمی جۆلانی لە هەڵگیرسانی شەڕ دژی هێزە کوردەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "الشرق الاوسط"، ڕاپۆرتگەلێک لەبارەی ڕەوانەکرانی هەزاران شەڕکەری عەشیرەیی لە پارێزگاکانی حەلەب، دیرەزور و ڕەقە بۆ بەرەی سوەیدا بڵاو بۆتەوە؛ ناوچەگەلێک کە هێشتا لە نێوان هەسەدە، دەوڵەتی سووریا و ئەکتەرانی تردا دابەش بووە. ئەم جموجۆڵە، پەرەی بە گومانەکان لەبارەی دووپاتبوونەوەی سناریۆی سوەیدا لە کوردستانی سووریادا داوە. بەوەشەوە شێخگەلی هۆزە عەرەبەکان و شرۆڤەکارانی کورد بە ئاماژە بە جیاوازیی پێکهاتەیی و سیاسیی ئەو ناوچانە، شیمانەی دووپاتبوونەوەی ئەو سناریۆیە لە کوردستانی سووریادا بەدوور دەزانن.

بەوەشەوە شێخ مەعەن حەمیدی دهام جەربا، سەرۆکی هۆزی شمر، بوونی وەها سناڕیۆیەکی بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدوور زانی و کەسایەتیی مەزلووم کۆبانی، فەرماندەی هەسەدەی بۆ هاوسەنگییە مێژووییەکان لە قۆناغێکی هەستیاردا نرخاند.

ئەوە لە کاتێکدایە کە هیزی سەربازیی سەنادید، لقی ملیشیای هۆزی شمر بە 7 تا 10 هەزار هێزەوە، لە ساڵی 2013دا یەکێک لە هاوپەیمانانی سەرەکیی هەسەدە بووە و لە سنووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەگەڵ عێراق چالاک بووە.

بەو پێیە بەدر مەلا ڕەشید، شرۆڤەکاری پرسی کوردەکان، لای وایە کە پاڵپشتی سەرەکیی هێزی هەسەدە، هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەنجومەنی هۆزە عەرەبەکانە و ئەو ئەگەرچی شیمانەی ڕوودانی سناریۆیەکی وەک سوەیدای لە کوردستانی سووریادا ڕەت نەکردەوە، بەڵام هەڵگیرسانی شۆڕشێکی لەو چەشنەی بەدوور زانی و وتی: پاڵپشتیی ئەمریکا، تێکشکانی ڕێژەیی گەمارۆکان، ڕەوتی ئاشتیی تورکیا و پەکەکە، گرینگترین هۆکارە پێشگرییەکان لە تەشەنەی قەیرانن.

وتیشی: نە گرووپێکی هاوتای ڕەوتەکانی سوەیدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادایە و نە هێزێکی ناوچەیی کە بیەوێ پەرە بە شەڕی هەسەدە بدات. تورکیاش جاری تەرکیزی لە سەر ئاشتەوایی لەگەڵ کوردەکانی ناوخۆیەتی.

ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ناوچەگەلێکی وەک جەزیرە و فورات، کەلێنە عەشیرەییەکان لە ماوەی ساڵانی شەڕی ناوخۆ، زیاتر تەشەنەیان سەندووە و بەوەشەوە ئەکرەم مەحسووش زوبەعا، سەرۆکی ئەنجومەنی شێخەکان لە ئیدارەی خۆسەر و ڕاوێژکاری هۆزی جبووری، لای وایە، نائارامییەکان نابێ بە نمانەیەک بۆ ڕۆژهەڵاتی سووریا وێنا بکرێت و دەڵێ: ئەو جموجۆڵانە نوێنەری بایەخگەلی هۆزە عەرەبەکان نییە و هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا سەرەڕای هەوڵی هەندێک ئەکتەر بۆ ئاژاوەنانەوە، هەوڵی داوە نوێنەری هەموو چینەکانی کۆمەڵگا بێت.

News ID 56072

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha