AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٢ ١٥:٥٢

دۆران کالکان: کشانەوە لە ڕەوتی ئاشتی، شەڕێکی خەستتر دەنێتەوە

دۆران کالکان: کشانەوە لە ڕەوتی ئاشتی، شەڕێکی خەستتر دەنێتەوە

دۆران کالکان بە وەسف کردنی ڕەوتی ئێستای ئاشتی وەکوو ڕێگایەکی نەگەڕاو، هۆشداریی دا کە کشانەوە لە ڕەوتی ئاشتی بە واتای گەڕانەوەی شەڕێکی خەستترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوران کالکان بە وەسف کردنی ڕەوتی ئاشتی وەکوو ڕێگایەکی نەگەڕاو، هۆشداریی دا کە کشانەوە لە ئەو ڕەوتە بە واتای شەڕژی خەستترە؛ ناوبراو هەروەها بە جەخت لەسەر ڕۆڵی مەجلیس و کۆمیسیۆنی پەرلەمانی و دیداری ئیمرالی، لە بێدەنگی و دووفاقەیی ئۆپۆزیسیۆن رەخنەی گرت. کالکان بە ڕەخنە لە بەردەوام بوونی سنووردانانەکان لەسەر ڕێگای ئیمرالی جەختی کرد کە دیدارە سنووردار و کۆنترۆڵ کراوەکان ناتوانن جێگرەوەی دۆخی ئاسایی و ئازادی پێوەندی بگرنەوە و ئەگەر بڕیارە ڕەوتی ئێستا بگاتە ئاشتی ڕاستەقینە، ئەبێ لەمپەرەکان لەسەر پێوەندی لەگەڵ ئۆجالان بە شێوەی جیدی و بەردەوام هەڵبگیردرێت.

دەوران کالکان ئەندامی ئاکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتیەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لە لێکدانەوەی خۆیدا لە گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییە وتی کە ڕەوتە دەست پێکراوەکە بێ جێگرەوەیە و هەر هێزێک کە خۆی ببوێرێت لە بەشدار بوون تێیدا، لە کۆتاییدا دەیدۆڕێنێت. بە وتەی ناوبراو، مانەوە لە ئەو ڕێگایە نە هەڵوێستێکی بێ لایەنانە، بەڵکوو هەڵبژاردنی نەوتراوی بژاردەیەکی دیکەیە؛ بژاردەیەک کە لە ڕوانگەی ئەوەوە شتێک جگە لە چڕ بوونەوەی چەند ئەوەندەیی شەڕ و چوون بەرەو کارەسات نیە. کالکان جەختی کرد کە چاوەڕوانی بۆ گەڕانەوە بۆ دواوە یان بەس ڕوانین بۆ ڕوون بوونەوەی دەرەنجامەکان، جۆرێک هەلخوازیە کە نە یارمەتیدەری ڕەوتەکە دەبێت و نە پێگەی سیاسی لەیەکان.

ناوبراو جەختی کرد ناونیشانی چارەسەری پرسی کورد ئەبێ ئاستی سیاسەتدانەری و پەرلەمان بێت نە پێدانی مەیدان بە گوشارەکان، دروست بوونی جەمسەر و گێڕانەوەی بەس ئەمنیەتی.


هەروەها کالکان، درێژەی سنووردانانەکان بۆ پێوەندی لەگەڵ ئۆجالانی رەوتێکی لەرزۆک، هێواش و خاوەن هەل بۆ لادان وەسف دەکات و ئیزن نادات، پەیامەکان، شرۆڤەکان و بانگهێشتە پێویستەکان بە شیوەی ڕاستەقینە بگوازرێنەوە بۆ کۆمەڵگا و ئەگەر کەسێک دەیەوێت ئەو ڕێگایە بگاتە سەرەنجام، ئەبێ سنووردانانەکان لە سەر ئۆجالان چارەسەر بکرێت و ئیزن بدەن ئۆجالان بتوانێت بەێ لەمپەر، ڕۆڵی ڕێبەرایەتی و ستراتیژیکی خۆی بگێڕێت.

News ID 57877

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha