AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٧ ٠٩:٤٢

ئەردۆغان: پێش بە ئیسرائیل نەگیرێت، ئاگر لە ناوچە و جیهان بەردەدات

ئەردۆغان: پێش بە ئیسرائیل نەگیرێت، ئاگر لە ناوچە و جیهان بەردەدات

سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە کە هیچ پرێنسیپێکی نییە، جەختی کرد کە ئەگەر خێرا پێش بەو دڕندەیە نەگیرێت، بێ گومان ئاگر لە ناوچە و جیهان بەر دەدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتاردانی تەلەڤیزیۆنیی پاش دانیشتنی حەوتانەی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆمەڵەی سەرۆک کۆماریی لە ئەنقەرە، وتی: دەمەوێ بۆ جارێکی تر بە دەنگی بەرز و ڕاشکاوانە بڵێم کە ئیسرائیل دەوڵەتێکی تیرۆریستییە کە یاسا یان ڕیسایەک بە فەرمی ناناسێ و هیچ پرێنسیپێکی نییە و ملهۆڕانە دەجووڵێتەوە.

ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە ئیسرائیل هەموو هەوڵی خۆی خستۆتە گەر بۆ نوقم‌کردنی ناوچە لە خوێن، ئاژاوە و نائارامی، وتیشی: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان، یەمەن و ئێران و خەڵکێکی زۆری بێ تاوانی کوشتووە و ژێرخانە مەدەنییەکانیشی بوردومان کردووە. ئێستاش بە بیانووی درۆزییەکان و بۆ پەرەدان بە دڕندەیی، هێرشی کردۆتە سەر سووریا. هەر بۆیە دەستدرێژیی ئیسرائیل لە ئێستادا گەورەترین گرفتی ناوچەیە و ئەگەر خێرا پێش بەو دێوەزمەیە نەگیرێت، بێ گومان ئاگر لە ناوچە و جیهان بەر دەدات.

News ID 56028

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha