AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢٨ ١٨:٠٨

ململانێی نێوان هەسەدە و ڕژیمی جۆلانی؛ ئاستەنگەکان چین؟

ململانێی نێوان هەسەدە و ڕژیمی جۆلانی؛ ئاستەنگەکان چین؟

پرسی چەک‌داماڵینی هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە) یان ئاوێتەکرانیان لە دەسەڵاتی ڕژیمی جۆلانی، یەکێکە لە گرنگترین ئاستەنگ و ململانێ سیاسی و ئەمنییەکانی ئێستای سووریا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: بڕیاردانێکی ڕوون و ئاشکرا سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەی ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەر دوو بەری ڕووباری فورات، یەکێکە لە گرنگترین ئاستەنگ و ململانێکانی ئێستای سووریا، چونکە دەمێکەیە گرووپگەلێکی کوردیی ناسراوە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک(هەسەدە)، کۆنتڕۆڵی ئەو ناوچانەیان لە بندەستدایە. هاوکات کۆنتڕۆڵی سەربازیی کوردستانی سووریا لە لایەن خود کوردەکانەوە، خۆی ئاستەنگێکی گرنگە بۆ ڕژیمی جۆلانی. ئەگەرچی کوردەکان نە تەنیا کۆنتڕۆڵی سەربازیی ئەو ناوچانە، بەڵکوو کۆنتڕۆڵی کێڵگە نەوتییەکانیشیان پێیە و لەمدواییەشدا کەوتوونەتە بەر شاڵاوی هێرشی گرووپگەلی عەرەب و تورکمانی پاڵپشتکراوی تورکیا.

زانیارییە فەرمی و وردبینانەکان سەبارەت بە ژمارەی هێزەکانی هەسەدە بەدەستەوە نییە، بەڵام هەندێک لە گۆڤار و هەواڵدەرییەکانی تورکیا و لەوان ڕۆژنامەی سەباح دەیلی و ئاژانسی ئانادۆلۆ ڕایانگەیاندووە کە هەسەدە نزیکەی 80 هەزار هێزی هەیە و لانی‌کەم یەک لە پێنجی ئەو هێزانە لە ژێر چاودێریی ئەفسەرانی ئەمریکایی مەشقی سەربازییان دیوە.

تورکیا؛ هۆکاری قەیران

تورکیا بە 915 کیلۆمەتر سنووری خاکی لەگەڵ سووریا، لە ماوەی 11 ساڵی ڕابردوودا باڵی سەرەکیی قەیراننانەوەی سووریا بەئەژمار هاتووە و زیاتر لە 200 هەزار کەسی ناسراوە بە شۆڕشیانی دژی ئەسەدی پڕچەک کردووە و هاوکات ڕێگەی داوە کە تیرۆریستان لە دەیان وڵاتی بیانییەوە و لە ڕێگەی سنوورەکانی تورکیاوە، ئاودیوی سووریا بن و خۆیشی لەپەناوە بەردەوام بووە لە هێرش بۆ سەر ناوچەکانی کوردستانی سووریا و بۆ چەند ساڵێک دەچێت کە عەفرین و چەند شوێنی تری ڕۆژئاوای فوراتی داگیر کردووە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەنقەرە هێزەکانی هەسەدە و هەروەها یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) بە کلکی پەکەکە دەزانێ و لای وایە کە دەبێ وەک گرووپگەلی تیرۆریستی هەڵسوکەوتیان لەگەڵدا بکرێت. بەوەشەوە ئەمریکا ڕوانگەیەکی لەو چەشنەی نییە و هەسەدەی لە ڕێبازی ئامانجەکانی خۆیدا بەکار هێناوە. ئەم بابەتە یەکێک لە گرنگترین ناکۆکییە سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان ئەنقەرە و واشنتۆنی بەدواوە بووە.

بۆ چەک‌داماڵینی هەسەدە ئاڵۆز ودژوارە؟

لێدوانی هەندێک بەرپرسی ڕژیمی زایۆنی و هەروەها، چەند بەرپرسێکی ئەمریکایی نیسان دەدا کە ئەم دوو باڵە بیانییە پاڵپشتی لە هەسەدە دەکەن و بەوەشەوە دیار نییە کە ئەم پاڵپشتییە لە چ ئاستێک و قەوارەیەکدایە. هەروەها بەپێی پێشبینییەکان، دەردەکەوێ کە بەرپرسانی تورکیا سەبارەت بە ڕەوتی ئێستاکە نیگەرانن و دەیانەوێ بەزووترین کات ئەم بابەتە بخەن بەلایەکدا.

لەمناوە بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕووداو، سەفەری مەزلووم کۆبانی بۆ هەولێر و دیداری لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، هاوپەیوەند بە هەڕەشەکانی تورکیاوە بووە و کۆبانی لەو دیدارەدا داوای لە بارزانی کردووە کە بۆ پێشگری لە هێرشی بەربڵاوەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا، لە نێوان هەسەدە و ئەنقەرەدا ناوبژیوانی بکات و لە بەرامبەردا بارزانیش پێشنیاری پێ کردووە کە ڕێگە بە گرووپە سیاسییەکانی دیکەی کورد نەدرێت کە باکووری سووریا بۆ ئامانجی چەکداریی خۆیان بەکار بهێنن. کەچی کۆبانی بەمجۆرە وەڵامی بارزانی داوەتەوە: "سەرچاوەیەک بۆ پشتڕاستکردنەوەی چالاکیی ئەوان نییە، چونکە ئەوی لە ڕۆژئاوایە دەبێ بووبێتە ئەندامی هەسەدە و هەلومەرجی ئێمە پێڕەو بکات".

لە لایەکی ترەوە ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە سەردانی بۆ تورکیا و دیداری لەگەڵ ئەردۆغان و هاکان فیدان، بەڵێنی پێداون کە دیمەشق لە بەرامبەر هەسەدەدا کۆتا نایەت.

هاوکات ساڵح موسلم لە سەرکردەکانی کوردی سووریا، ڕایگەیاندووە کە بەپێچەوانەی چاوەڕووانیی بەرپرسانی تورکیا، باسی چەک‌داماڵێنی کوردەکان تا ئێستا نەهاتۆتە ئاراوە و دانوستانەکان دەبێ بەپێوەری ڕێککەوتن و دەستەبەریی هاوبەشیی کوردەکان لە پێکهاتەی بەڕێوەبەریی سووریادا بێت.

هەر چەند پێذەچێ تورکیا بە کردنە ئامانجی کوردەکان و ناساندنیان بە هەڕەشەیەکی ئەمنیی جیدی بۆ خۆی و سووریا، خەریکە زیرەکانە دزە دەکاتە ناو خاکی سووریاوە و لەو ڕێگەوە خەریکە بەهرەمەندیی ماڵی و گرتنەدەستی بازارەکانی سووریا و داگیرکردنی کەرتی ڕاهێنانی هێزی سەربازی و ئەمنیی سووریا و هەڵگرتنی زیاترین پشک لە هاوردەی ماڵی بۆ نۆژەن‌کردنەوەی سووریایە.

داهاتووی ترامپ و ئەردۆغان

ئەنستیتۆی توێژینەوەی سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێک لەبارەی ڕۆڵی داهاتووی ئەمریکا لە سووریا، ڕایگەیاند: "بە ئاوڕذانەوە لە هاوکاریی واشنتۆن و هەسەدە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەڕێوەبەریی پەیوەندیی هێزە کوردەکان لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا، ئاستەنگێکی گرنگ دەبێت بۆ سیاسەتی دەرەوەیی ئەمریکا".

ئەو ڕێکخراوە ڕاشێگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکان ناچارە لە پاڵپشتی‌کردنی گفتوگۆکانی ئاشتەوایی لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و عەبدوڵڵا ئۆجەلان، چونکە تۆکمەبوونی پەیوەندییەکانی نبێوان تورکیا و گرووپە کوردییەکان، کار بۆ گرتنەدەستی دۆسیەی سووریاش ئاسان دەکات. کەواتە پێویستە هەوڵ بۆ پەیوەندییەکی بەسوودی بەرامبەر لە نێوان تورکیا و کوردەکانی سووریا، لە یەکەمایەتیی دیپلۆماسی ئەمریکادا بێت و یەکەم هەنگاو بۆ ئەو مەبەستە وەستاندنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریایە کە هاوکاتی ئەوەی دەبێتە هۆی ناسەقامگیری و لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی دۆخەکە، ڕێگە خۆش دەکات بۆ ددستێوەردانی ئەکتەرانی دیکەی ناوچەیی".

News ID 54011

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha