AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ١٥:١٠

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا: ئۆپراسیۆنی ڕژێمی جۆلانی دژی کورد درۆیە

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا: ئۆپراسیۆنی ڕژێمی جۆلانی دژی کورد درۆیە

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتەکان لەسەر هەڵمەتی یەکینە سەربازییەکان بەرەو بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی سووریا لە دەڤەری حەلەبی بێ بنەما وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕۆژانی دواییدا هەندێک سەرچاوەی مێدیایی پاگەندەیان کرد کە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا خەریکی گواستنەوەی جیهازات و یەکینەی سەربازی لە بنکەکانی حەلەبەوە بەرەو بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکن بەڵام چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا بە ڕەت کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە ڕایگەیاند کە ئەو جموجوڵانە هەندێک ئۆپراسیۆنی سەربازی ئاسایی بووە و بریتی بووە لە پەروەردە و تەواو کردنی خولی فێرکاری هێزەکانی سەر بە ئەرتەشی نەتەوەیی لە ناوچەی ئێعزاز.

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ڕاپۆرتەکان لەسەر جووڵەی سەربازی لە بنکەکانی حەلەبەوە بەرەو بنکەی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک یان هەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی سەربازی لە ناوچە دەیرحافر یان سەدی تشرین لە دەڤەری حەلەبی وەدرۆ خستەوە.

بە وتەی ئەو ناوەندە، هەر جۆرە جێبەجێ کردنێکی هێز لە حەلەب بەشێک لە ڕەوتی ئاسایی بووە و بە واتای ئامادەیی بۆ پێکدادانی سەربازی لە ناوچەی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سەر بە ئەمریکا لە بەنداوی تشرین نییە.



News ID 56350

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha