AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ٠٩:٣٧

حکوومەتی جۆلانی و درۆزییەکان ڕێکدەکەون

حکوومەتی جۆلانی و درۆزییەکان ڕێکدەکەون

دانیشتنە سەرەتاییەکانی نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی کاتی سووریا و ڕێبەرانی کۆمەڵگای درۆزییەکانی سوەیدا بە ناوبژیگەریی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، بڕیارە لە ڕۆژانی کۆتایی حەوتەی داهاتوو لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن بەڕێوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆژنامەی "القدس العربی"، دانیشتنە سەرەتاییەکانی نێوان نوێنەرانی دەوڵەتی کاتی سووریا و ڕێبەرانی کۆمەڵگای درۆزییەکانی سوەیدا بە ئامانجی تۆکمەی گفتوگۆکان و کۆتایی بە شەڕ و توندوتیژی و گەمارۆی ئەو شارە، بڕیارە بە ناوبژیگەریی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا، لە ڕۆژانی کۆتایی حەوتەی داهاتوو لە ئەمانی پایتەختی ئۆردۆن بەڕێوە بچێت.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ناوبژیگەرانی نێودەوڵەتی هەوڵ دەدەن حیکمەت حەجری ڕێبەری مەعنەوی درۆزییەکان و فەرماندەگەلی خۆجیی ئەو کەمینەیە، بە بەشداربوون لەو دانیشتنەدا ڕازی بکەن و ڕوون نییە کە ئایا کەسایەتییە نزیکەکان لە دەوڵەتی دیمەشق، وەک سولەیمان عەبدولباقی و لەیس بەلعووس‌ـیش بانگهێشتی ئەو دانیشتنە دەکرێن یان نا؟

لە لایەکی ترەوە، وەفدی فەرمیی دەوڵەتی کاتی دیمەشق بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان پێکهاتوون لە ئەحمەد دەلاتی (سەرۆکی هێزەکانی ئاسایشی سوەیدا)، "شاهر عەمران"(سەرۆکی ئاسایشی گشتی دەرعا) و مستەفا بەکوور (پارێزگاری سوەیدا).

News ID 56341

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha