بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، کە بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و واژۆی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی سەفەری عێراقی کردووە، لە کاتی گەییشتنی بۆ فڕۆکەخانەی بەغدا لە شوێنی شەهادەتی حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس ئامادە بوو.

ئەمە یەکەم سەفەری دەرەکی عەلی لاریجانی دوای دەستنیشان بوونی لە پۆستی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێرانە کە چووەتە عێراق و لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دیداری کردووە و بڕیارە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیران و هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق کۆ ببێتەوە.
بڕیارە دوای کۆتایی هاتنی سەفەرەکەی لە عێراق بچێتە لوبنان و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتەش دیدار بکات.
Your Comment