AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٠ ١٤:٠٩

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: متمانەمان بە ئەمریکا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: متمانەمان بە ئەمریکا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە ناوبژیوان نرویژ بۆ دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا وتی: متمانەمان بە ئەمریکا نییە و ئەو هەواڵەش پشت ڕاست ناکەمەوە


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی بە ئاماژە بە ئەو هەواڵنێرانە کە دوێنێشەو لە غەززە شەهید بوو، ئەو جەنایەتەی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند: هێرش بۆ سەر هەواڵنێران لە هیچ دۆخێکدا ڕەوا نییە و لە دۆخی جەنگیشدا هێرش بۆسەر هەواڵنێوان جەنایەتی جەنگییە و لە ئەو دوو ساڵەدا زیاتر لە 240 هەواڵنێر لە غەززە شەهید بوون.

بەقایی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی لوبنان و چەک داماڵینی بەرخۆدان وتی: هەڵوێستی ئێمە لە پاڵپشتی لە دۆستایەتی و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی لوبنان سەلمێندراوە.

ناوبراو درێژەی دا: ئەزموونی ژیان لە ئەو ناوچە نیشانی دەدات کە ئیسرائیل جگە لە تەیار کردنی وڵاتانی دیکە بە توان و تەقەمەنی پێویست بۆ بەرگری لە خۆیان هیچ شتێکی دیکە ناتوانێت ببێتە لەمپەری هێرشەکانی و ئێستاش ئێمە بە مافی سروشتی لوبنانی دەزانین کە لە بەرانبەر هێرشەکانی ئیسرائیل بەرگری لە خۆیەوە بکات و ئەوەش بە بێ هەبوونی توانی سەربازی مومکین نییە.


بەقایی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاشتی لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا ڕایگەیاند: پێمان وایە ڕێککەوتنی ئاشت یدەبێتە هۆی سەقامگیری لە قەفقازی باشووری. ئەمڕۆ و سبەی دانوستان لە ئاستی باڵامان لەگەڵ ئەرمینیا دەبێتە و بە شێوەی وردتر لە ئەو بارەوە ئاگادار دەکرێینەوە و نیگەرانییەکانی خۆمان ڕادەگەیێنین.


هەروەها لەسەر سەفەری لاریجانی بۆ عێراق و لوبنان زیادی کرد: ئەو سەفەرە بۆ ڕاوێژی ئێران لەگەڵ دراوسێکانە. سیاسەتی نیازپاکی دراسێیەتی سیاسەتی بنەمایی ئێرانە و یەکێک لە دەستکەوتەکانی ئەو سەفەرە یەکلایی کردنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکەیە کە دەبێ واژۆ بکرێت.

بەقایی سەبارەت بە قسەکانی ترامپ بۆ ئەوەی کە نامانەوێت غەززە داگیر بکەین بەڵکوو دەمانەوێت لەدەستی حەماس ڕزگاری بکەین، وتی: لە هەمان سەرەتاوە دیار بوو کە ئیسرائیل بەدوای داگیر کردنی غەززە و کەرتی ڕۆژاوا بووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە سەفەری ئەمڕۆی ئاپارۆ بۆ تاران زیادی کرد: بڕیارە گفتوگۆکان دەست پێبکات بەڵام ئەنجامەکانی پێش بینی ناکرێت. لە مێژوودا نەبینراوە ناوەندێکی ئەتۆمی کە لە ژێر چاوەدێری ئاژانسە، هێرشی بکرێتە سەر بۆیە گلەمەندین لە ئاژانس.

ناوبراو سەبارەت بە شوێنگیری دۆسیەی ئەتۆمی لە داهاتوو وتی: پرسی ئەتۆمی بە دڵنیاییەوە بە هاوئاهەنگی و لە ژێر چاوەدێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجام دراوە و ئێستاش هەر ئاوا درێژەی هەیە.

بەقایی سەبارەت بە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا وتی: بەدڵنیاییەوە گفتوگۆکان لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە درێژەی هەیە بەڵا بۆ ئەنجامی دانوستان بڕیارێک نەدراوە.


ناوبراو سەبارەت بە چۆنیەتی متمانە بە ئەمریکا وتی: پرسیارێکی سەیرە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە ئەمریکا نییە و پێشتریش هەر نەمانبووە و ئەو ڕووداوانەش کە ڕوویان دا جێگایەکیان بۆ متمانە نەهێشتووەتەوە.

News ID 56351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha