بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە یادداشتی ئەمنیەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران دانوستان لەژیر گوشار قبووڵ ناکات، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ڕوانگەی بناغەیی خۆی بەردەوام پاڵپشتی کردووە لە دۆزینەوەی ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ پرسە جیاوازەکان و لەوانە پرسی ئەتۆمیش و لە درێژەی دوو دەیەی ڕابردووشدا بەڵێنی خۆی بۆ دیپلۆماسی و ڕێکارەکانی سەلماندووە.
لە ڕاپۆرتەکەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی دەستپێکردنەوەی سیاسەتی شکست خواردووی ناسراو بە ئەوپەڕی گوشار لە دژی گەلی ئێران دەرکراوە کە هیچکات کەم نەبووەتەوە.
ڕوانگەی فریودەرانەی ئەمریکا
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە یادداشتی ئەمنیەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئێران دانوستان لەژیر گوشار قبووڵ ناکات، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی ڕوانگەی بناغەیی خۆی بەردەوام پاڵپشتی کردووە لە دۆزینەوەی ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ پرسە جیاوازەکان و لەوانە پرسی ئەتۆمیش و لە درێژەی دوو دەیەی ڕابردووشدا بەڵێنی خۆی بۆ دیپلۆماسی و ڕێکارەکانی سەلماندووە.
پێشینەی کردەوەی ئەمریکا ڕێككەوتنی ئەتۆمی
ئەمریکا لە حاڵێکدا پێشنیاری گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئێرانی داوە کە هیچ یەکە لە ڕێککەوتنەکانی نەبردووەتە پێشەوە و شکستی هێناوە بەتایبەتی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کە بە شێوەی تاک لایەنە لە ئەو ڕێكکەوتنە چووە دەرەوە.
لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردووشدا سەرەڕای راگەیاندنی ئامادەیی ئەمریکا بۆ گفتوگۆ بەڵام هیچکات ئامادە نەبوو بەڵێنەکانی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێبەجێ بکات و گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبوەشێنێتەوە. لە راستیدا ئەزموونی ڕێككەوتنی ئەتۆمی نمانەی هەڵسوکەتی دووفاقەیی ئەمریکا هەمبەر ئێرانە.
ئەمریکا لە حاڵێکدا کۆماری ئیسلامی بە پاڵپشتی لە تیرۆریزم تاوانبار دەکات کە ئێران خۆی گەورەترین قوربانی تیرۆریزم لە جیهانە و هیچ وڵاتێک بە قەد گەلی ئیران و هێزە چەکدارەکانی نەبوونەتە قوربانی تیرۆریزم.
Your Comment