AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢١ ٢٢:١٠

سپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمۆز دەکات

سپای پاسدارانی ئێران هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمۆز دەکات

فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسداران وتی: توانای سەربازیمان هەیە بۆ داخستنی گەرووی هورمۆز، بەڵام بۆ ئێستا ئەو کارە ناکەین تا ئەو کاتەی خۆمان ئەم گەرووە بەکاردەهێنین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیرەزا تەنگسیری فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی:

تەنگسیری لە کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی نوێی ئەمەریکا، کە ڕایگەیاندبوو، دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بۆ سفر کەمبکاتەوە و وەڵامی ئێران چی دەبێت؟ ئاماژەی کرد "ئەوان ناتوانن ئامانجەکانیان بەدەستبهێنن".

وتیشی: ٤٦ ساڵ بەرەنگاری ئەم خەڵکە دەبنەوە، ناتوانن موسڵمان بشکێنن. سەیرکە لە غەززە موسڵمانان بە دەستی بەتاڵ بەرگرییان لە خۆیان کرد بەرامبەر هێزی دڕندە و منداڵان کوژ و خوێنڕێژ بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ مانگ .

ڕاشیگەیاند: گەرووی هورمۆز تا کاتێک خۆمان کەڵکی لێوەرگرین، کراوەیە.

News ID 53923

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha