سپای پاسداران ئێران
-
لە وڵامدانەوە بە دەنگۆکان؛
ڕوونکردنەوەی سپا لەسەر دەنگی تەقینەوە لە ئەسفەهان
سپای ساحیب ئەلزەمان (د.خ) سەر بە پارێزگای ئیسفەهان ئاگادارییەکی سەبارەت بە دەنگی تەقینەوەکەی شەوی ڕابردوو لە ئیسفەهان بڵاوکردەوە.
-
لە پەیامێکدا بۆ سەردار حاجی زادە؛
سەرلەشکەر سەلامی: وڵامی یەکلاکەرەوە بە هەر جۆرە هێرشێکی ئیسرائیل دەدەینەوە
فەرماندەی گشتی سپا لە پەیامێکدا وەرگرتنی نیشانی فەتح لە دەستی ڕێبەری ئیران بە سەردار حاجی زادەی پیرۆزبایی کرد و وجەختی کرد کە وەڵامی هەر جۆرە هیرشێکی ئیسرائیل بە هێزەوە دەداتەوە.
-
جێگری هاوئاهەنگی هێزی قودسی سپا:
سەردار قائانی تەندروستە و خەریکی چالاکی ڕۆژانەی خۆیەتی
جێگری هاوئاهەنگی هێزی قودسی سپا وتی: تەندروستی سەردار قائانی باشە و خەریکی چالاکییە.
-
بە بۆنەی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوو دژی ئیسڕائیل؛
ڕێبەری باڵای ئێران میدالیای فەتحی بە فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپا بەخشی
ڕێبەری باڵای ئێران "میدالیای فەتح" بە سەردار حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، بەخشی دوای ئۆپەراسیۆنی درەوشاوەی "بەڵێنی ڕاستگۆیانە".
-
تایبەتی مێهر؛
کام بنکەی سەربازی ئیسرائیل لەلایەن ئێرانەوە کرانە ئامانج؟
ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوی ئەو بنکە سەربازی و ناوەندە گرینگانەی ڕژێمی زایۆنی کە لە کاتی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران کرابوونە ئامانج، بڵاو کردەوە.
-
مێهر ڕاپۆرت دەدات؛
کاردانەوەی مێدیاکانی جیهان بە هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل
هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە مێدیاکانی جیهان هەبووە.
-
سپای پاسداران:
90 لەسەدی مووشەکەکانی ئێران ئامانجەکانی لە ئیسڕائیل پێکاوە
دەقی تەواوی بەیاننامەکەی سپاسی پاسداران هاوپەیوەند بە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل لە ژێرناوی وەعدەی سادقی 2 بڵاو کرایەوە.
-
هەموو خەڵک هاتنە سەر شەقام؛
دەنگی "اللە اکبر"ی ئێرانییەکان لە خۆشی هێرشی سپا بۆ سەر ئیسڕائیل
دوابەدوای هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر ڕژێمی زایۆنی، خەڵکی ئێران هاتنە سەر شەقامەکان بە اللە اکبر خۆشی خۆیان دەربڕی.
-
پەیامی پەیجی ڕێبەری باڵای ئێران لەسەر هێرشەکەی سپا
ئێکاونتی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە کەناڵی ئێکس کاردانەوەی بەرامبەر بە ئۆپەراسیۆنی مووشەکیی سپای پاسداران لەدژی پێگەکانی ڕژیمی زایۆنی ئایەی "«نَصرٌ مِنَ الله و فَتحٌ قرِیب…» نووسی.
-
سپای پاسداران:
ئیسڕائیل دەست بجووڵێنێت گورزی کوشندەتری لێدەدەین
سپای پاسدارانی ئێران لە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک هەواڵی دا.
-
کەنعانی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی:
ئێران هیچ کردەوەیەکی ئیسرائیل بێ وەڵام ناهێڵێتەوە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: مەکتەبی سەید حەسەن نەسروڵڵا زیندوویە و ئێمە گومانێکمان نییە کە بەرەی بەرخۆدان و گەلی لوبنان مەرگی زایۆنیست و ئازادی قودس لە بەیتولموقەدەس بەڕێوە دەبات.
-
پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران ڕایگەیاند؛
قوڵبەستکرانی دەستوپەیوەندەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ٦ پارێزگای ئێران
لە ڕاگەیەندراوێکدا، پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسداران، دەستبەسەرکرانی ١٢ هاوکاری ڕژیمی زایۆنیستی لە ٦ پارێزگای ئێران ڕاگەیاند کە بەنیازبوون ڕێوشوێنی دژە ئەمنیەتی لە وڵات ئەنجام بدەن.
-
لە کاتی دزەکردنە ناو وڵات؛
سەرکردەیەکی کۆمەڵە کوژرا
سەرکردەی گرووپی دژبەری کۆمەڵە لە کاتی دزەکردن و هاوردەی جیهازاتی شەڕ بۆ ناو وڵات، کەوتنە بەر بۆسەی هێزەکانی ئەمنی و کوژران.
-
وتەبێژی سپای پاسداران:
هیچ هێزیكی سپا لە تەقینەوەی پەیجێرەکاندا شەهید نەبووە
وتەبێژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دەنگۆی هەندێک میدیا سەبارەت بە شەهیدبوونی ئەندامانی سپای پاسداران لە لوبنان بە هۆی هێرشی تیرۆریستیی زایۆنییەکان و تەقینەوەی پەیجێرەکان درۆیە.
-
گرووپی پیشەی گەردوونی ئێران ڕایگەیاند:
مانگیلەی چەمران 1 بە مانگیلەبەری قائیم 100 بە سەرکەوتووی هاوێژرا
مانگیلەی لێکۆڵینەوەیی چەمران 1 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 24 ی خەرمانان، لەلایەن مانگیلەبەری قائیم 100 ەوە هاوێژرا و بە سەرکەوتووییەوە لە خولگەی 550 کیلۆمەتری زەوییەوە جێگیر بوو.
-
لە پارێزگای ئەسفەهان؛
ڕووداوێک لە ناوەندێکی سپای پاسداران شەهید و برینداری لێکەوتەوە
پەیوەندییە گشتییەکانی فەیلەقی ساحیب ئەلزەمانی سپای پاسداران لە پارێزگای ئیسفەهان بڵاویکردەوە، بەهۆی بڵاوبونەوە گاز، ڕووداوێک ڕوویدا و کەسێک شەهید بووە و ١٠ کەسیش برینداربوون.
-
دادستێنی مەریوان:
هەواڵی کۆمەڵە لەسەر سپا درۆیە/ ئاژوان کیانی نەکوژراوە
دادستێنی شاری مەریوان هەواڵی کوژرانی ئاژوان کیانی گەنجی خەڵکی مەریوان بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسدارانی وەدرۆ خستەوە.
-
مێهر ڕاپۆرت دەدات؛
سیمورغەکانی سپا بە سەر دەریاکاندا زاڵە/ڕوونوێنی لە نوێترین مووشەکی کرووزی ئێرانی
نزیک بە 3 هەزار سیستەمی مووشەکی، درۆنی و ناسینەوەیی بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی سپا ڕوونوێنی کرا و ڕادەستی ڕێکخراوی ڕەزمی هێزی دەریایی سپا کرا.
-
ژمارەیەکیان تا ئێستا نمایش نەکراون؛
دوو هەزار و ٦٤٠ سیستەمی مووشەکی و درۆنی ڕادەستی سپای پاسداران کرا
بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی،دوو هەزار و ٦٤٠ سیستەمی مووشەکی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و کەرەستەی دیکە بۆ ڕێکخراوی شەڕکەری هێزی دەریایی سپای پاسداران زیاد کران.
-
ناوەندی لێکۆڵینەوەیی زایۆنیست:
ئەرتەش و سپای پاسداران تێکڕا هێرش دەکەنە سەر ئیسرائیل
ناوەندی لێکۆڵێنەوەیی ئەلمای ئیسرائیل نوێترین ڕاپۆرتی خۆیی لە ئەگەری هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل بڵاو کردەوە.
-
لە ڕاگەیێندراوێکی فەرمیدا؛
سپای پاسداران زانیاری نوێ لەسەر تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە بڵاوکردەوە
پێوەندیە گشتییەکانی سپا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە بە هاویشتنی هاوێژراوێکی مەودا کورت بە شەڕی جەنگی نزیک بە ٧ کیلۆگرامی، لەگەڵ تەقینەوەی توند، لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی میوانەکان ئەنجام دراوە.
-
لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆکی ئێران؛
گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی و سەردار قائانی
سەردار قائانی و نێچیرڤان بارزانی پێش دەستپێکی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی یاسایی سەرۆک کۆماری ئێران گفتوگۆیان کرد.
-
نەوتی قاچاخی پێبوو؛
سپای پاسداران کەشتییەکی نەوتهەڵگری لە کەنداوی فارس راگرت
پێوەندییە گشتییەکانی ناوچەی سێی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە تانکەرێک کە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار لیتر نەوتی قاچاخی لە ژێر ئاڵای تۆگۆدا هەڵگرتبوو لە ئاوەکانی باکووری کەنداوی فارس دەستی بەسەردا گیرا.
-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو؛
دیداری فەرماندەکانی سپا لەگەڵ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران
فەرماندە باڵاکانی سپا بە ئامادەبوون لە نووسینگەی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو لەگەڵ ناوبراو دیدار و گفتوگۆیان کرد.
-
قرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا ڕایگەیاند:
تێکشکاندنی گرووپێکی تیرۆریستی لە باکووری ڕۆژاوای ئێران
پەیوەندییە گشتییەکانی قرارگای حەمزە سەیدولشوهدا ڕایگەیاند کە تیمێکی تیرۆریستی لەلایەن چەکدارانی ئەم قرارگایەوە لە سنوورەکانی باکووری ڕۆژئاوای ئێران تێکشکێندراوە.
-
بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند:
کاردانەوەی ئێران بە هەوڵی دوژمنانەی کەنەدا هەمبەر سپای پاسداران
بەرپرسی ئەرکانی مافی مرۆڤی ئێران وتی: هەوڵی دوژمنانە و دژە یاساکانی مافی نێودەوڵەتی کەنەدا هەمبەر سپای پاسداران بە توندی ئیدانە دەکەین.
-
لە سووریا؛
هێزێکی سپای پاسداران شەهید بوو/ سەرلەشکەر سەلامی هەڕەشەی لە ئیسڕائیل کرد
فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران پەیامێکی بڵاوکردەوە و هاوخەمیی خۆی بۆ شەهیدبوونی سەعید ئابیار، پارێزەری حەرەم دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە منداڵکوژانی زایۆنیستی دەبێ بزانن کە ئەوان باجی ئەو خوێنە بێتاوانانەی لەم کارەدا ڕژاوە، دەدەن.
-
سپای پاسداران ڕایگەیاند:
فڕۆکەبێ فڕۆکەوانەکەی تورکیا لە ئێران سەرکەوتوو نەبوو
سپای پاسدارانی ئێران ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە ناسەرکەوتوو بوونی درۆنی تورکیایی کە بۆ دۆزینەوەی کۆپتەری داکەوتووی سەرۆک کۆماری ئێران هاتبووە شوێنی ڕووداوەکە بڵاو کردەوە.
-
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران
هەڕەشە لە هەر شوێنێکی جیهان دژی ئێمە ببێت، وڵام دەدەینەوە/ گەمارۆ بەچۆکماندا ناهێنێت
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا کە سزاکان ناتوانن نەتەوەی ئێران ناچار بکەن بڕیارەکانی ئەمریکییەکان قبوڵ بکات.
-
ڕێبەری باڵای ئێران:
شکۆی کۆمار ئیسلامی بە بەرەکەتی شەهادەتی شەهید زاهدی دەرکەوت
ڕێبەری شۆڕش لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەی شەهید زاهیدی وتیان: گەورەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سایەی شەهیدبوونی زاهیدی دەرکەوت.