AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ٢١ ١١:٢١

ترامپ: پێم خۆشە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکەم

ترامپ: پێم خۆشە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتن بکەم

سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر بانگەشەی ئەوەی کرد کە پێم باشە لەگەڵ ئێران بگەمە ڕێککەوتن!

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە تاس، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر لە ساڵی 2018 لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا بەڵێنی کشانەوەی لە ڕێککەوتننامەی پلانی هەمەلایەنەی هاوبەش (بەرجام)ی شکاندبوو، جارێکی دیکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێی باشترە لەگەڵ ئێران بگەنە ڕێککەوتن!

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ترامپ قسە بێماناکانی خۆی لە دژی تاران دووبارە کردەوە و پەنای بۆ هەڕەشە برد و پاگەندەی کرد: من پێم باشترە لەگەڵ ئێران ڕێککەوم لەسەر نائەتۆمی بوون نەک هێرشکردن.

بەگوێرەی بانگەشەی ئەو، "رێککەوتنێکی لەو شێوەیە مومکینە و ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر ئێران"!

ترامپ زیادی کرد: پێیان دەڵێم گرێبەستێک دەکەم. هەروەها ئامادە نیم بڵێم چی دەکەین. دەزانی ئەمە کارێکی باش نییە. بۆمبارانیان ناکەم (!)

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەزانم چیان پێدەڵێم و هیوادارم بگەنە ئەو ئەنجامەی ئێستا ئەو کارە نەکەن کە بیری لێدەکەنەوە. وە پێم وایە بەڕاستی دڵخۆش دەبن.

News ID 53914

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha