چەکی ئەتۆمی
-
موحسێن ڕەزایی: وڵاتان بەرەو کشانەوە لە NPT دەڕۆن
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگەیاند: کردەوە سیاسییەکان و تێکدەرەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، وڵاتان بەرەو کشانەوە لە پەیمانی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی (NPT) پاڵدەنێت.
-
پشکێنەرانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی سەردانی ئێران ناکەن
سەبارەت بە پاگەندەی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە دەستپێکردنی دانوستانە ئەتۆمییەکان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە درێژەی دا: نە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی ئاژانس کۆبوینەوە و نە ڕێککەوتووین کە پشکنەرانی ئاژانس سەردانی دامەزراوە ئەتۆمییەکان بکەن.
-
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەی دژە ئێرانی پەسەند کرد
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە ٢١ دەنگی بەڵێ، ٣ دەنگی نەخێر و ١٠ دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی پەسەند کرد.
-
ئێران و ئەمریکا لە ڕێککەوتن نزیکن
گرۆسی بانگەشەی ئەوە دەکات: ئێران و ئەمریکا لە ڕێککەوتن نزیکن.
-
هێرشی دوژمن بۆ سەر پیشەی ئەتۆمی ئێران
ئێوارەی ئەمڕۆ مەکۆی ئاوی قورسی خونداب دوو جار هێرشی کرایە سەر لە لایەن دوژمنی ئەمریکایی زایۆنیەوە.
-
عێراقچی: جیهان لە ژێر سێبەری 12 هەزار کڵاوەی ئەتۆمیدایە
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە سێبەری زیاتر لە 12 هەزار کڵاوەی ئەتۆمی بەسەر ژیانی مرۆیی لەوڕۆی جیهان، جەختی کرد: چەکی ئەتۆمی، هیچ جێیەکی لە دوکتەریەنی ئەمنی نیشتمانی ئێراندا نییە.
-
ئەمریکا گەمارۆی نوێی لە دژی ئێران داسەپاند
وەزارەتی خەزانەی ئەمریکا لە داسەپاندنی گەمارۆگەلی نوێ لە دژی ئێران هەواڵی دا.
-
گرۆسی: پێویست ناکات دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بڕواتە ئەنجومەنی ئاسایش
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: هێشتا پێویست ناکات فایلی ئەتۆمی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بگوازرێتەوە، بەڵام دەبێت هاوکارییەکان بە جددی زیاتر بکرێن.
-
کاردانەوەی ئێران بە هەڕەشەکانی ترامپ
ئەمیر سەعید ئیرەوانی لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و هەڕەشە ئەتۆمیەکانی ناوبراو، ئەو لێدوانەی هۆی نیگەرانی وەسف کرد و وتی: ئەو قسانە، هەڕەشەی جیدی لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتیە.
-
ئێران مەرجی دانوستان لەگەڵ ئەمریکای ڕاگەیاند
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەستبەرداری مافە ڕەواکانی خۆمان نابین.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: دەوڵەت بە هەموو تواناوە پیشەی ئەتۆمی بەرەوپێشەوە دەبات
سەرۆک کۆماری ئێران بە جەخت لەسەر ورەی دەوڵەت بۆ پاڵپشتی تەواو لە گەشەی پیشەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران وتی: دەوڵەت بە هەموو توانیەوە لە پێشکەوتن و تۆکمە کردنەوەی ئەو دەفرایەتیە پشتیوانی دەکات.
-
کاردانەوەی عێراقچی بە فەرمانی ئەتۆمی ترامپ
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ لەسەر دەسپێکردنەوەی تاقی کردنەوەی چەکی ئەتۆمی وتی: ئەمریکا مەترسیدارترین هۆکاری پەرەسنەندی ئەتۆمی لە جیهانە.
-
لێدوانی نوێی وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی ترامپ
وەزیری دەرەوەی ئێران دەپرسێت: ترامپ چۆن دەتوانێ هاوکات هەم سەرۆک کۆماری ئاشتی بێت و هەمیش سەرۆک کۆماری شەڕ؟