AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٧ ٢٠:٥٢

سەرۆک کۆماری ئێران وڵامی دۆناڵد ترامپی دایەوە

سەرۆک کۆماری ئێران وڵامی دۆناڵد ترامپی دایەوە

سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ، وتی: ئەوان پێیان وایە هەموو شتێک کە هەمانە پەیوەستە بە نەوتەوە، لە حاڵێکدا وا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترامپ، وتی: ئەوان پێیان وایە هەموو شتێک کە هەمانە پەیوەستە بە نەوتەوە بۆیە دەیانەوێت ئەو کارە بوەستێنن، لەکاتێکدا ڕێگای زۆر هەیە.
مەسعوود پزشکیان لە مەراسیمی کردنەوەی پڕۆژەکان و دەستپێکردنی پڕۆژەکانی وەزارەتی وزە لە سەرتاسەری وڵات، کە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە بەڕێوەچوو، وتی: هەموو ڕێگاکانی ئێران نەوت نییە.
سەرۆک کۆمار ئەو پرسەی وروژاند کە ئێمە 15 یان 16 وڵاتمان لە دەوروبەرماندا هەیە و بە دامەزراندنی پەیوەندی دروست لەگەڵیاندا، ناچینە ژێر گەمارۆوە.

وتیشی: ئەوان پێیان وایە هەموو کارێک کە دەیکەین پەیوەستە بە نەوتەوە و دەیانەوێت بیوەستێنن. لە کاتێکدا زۆر ڕێگە هەیە کە بتوانین کێشەکانی خۆمان و کێشەکانی گەلی وڵاتەکەمان چارەسەر بکەین و ژینگەیەکی گونجاو بۆ دراوسێکانمان دابین بکەین کە موسڵمانان بتوانن بە کەرامەتەوە بژین.

News ID 53882

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha