AP ١٤٠٣ ڕێبەندان ١٦ ١٤:٤٩

داهاتووی پەکەکە لە سووریا لە حەشارگەیەکی ئەمنەوە تا مەترسی لەناوچوون

داهاتووی پەکەکە لە سووریا لە حەشارگەیەکی ئەمنەوە تا مەترسی لەناوچوون

ناسەقامگیری سیاسی، کۆمەڵایەتی و سەربازی لە سووریا لەوانەیە دوایین حەشارگەی ئەمنی پەکەکە لە ناوببات. کەواتە ڕووخانی بەشار ئەسەد دەتوانێت چارەنووسی کۆتایی پەکەکە ، دوژمنی تورکیا دیاری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی پەکەکە کە لە ساڵی 1999 ەوە لە زیندانی ئیمرالی بەند کراوە وەڵامی داواکارییەکەی ئەم دواییەی دەوڵەت باخچەلی و ئەردۆغانی داوەتەوە لەسەر چەک داماڵینی هێزەکانی پەکەکە و لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی کە ئامادەیە داواکاری خۆی پێشکەشی ڕێکخراوەکەی بکات و بە نوێنەرەکانی دەم پارتی ڕاگەیاند: ئەوە هەلێکە کە ڕەخساوە و نابێت لە دەستی بدەین.

کەم بوونەوەی ئاڵۆزی سیاسی لە تورکیا هیواکانی بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ پەکەکە زیاد کردووەتەوە بەڵام ڕووخانی بەشار ئەسەد دەتوانێت بەڕاستی ببێتە هۆی کۆتایی ئەو گرووپە. چۆن؟ لقەکانی پەکەکە هێشتا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چالاکی دەکەن و لەوێ لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا لە دژی داعش شەڕ دەکەن. بەڵام بە ڕووخانی بەشار ئەسەد هەلێک بۆ ناوچە کوردنشینەکان ڕەخساوە تا لەگەڵ پێکهاتە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە تێکەڵ ببن و هەر ئەوەش دەتوانێت دوا گورز لە پەکەکە بدات.

بەڵام ئەو ئاشتییە لە تورکیا بە واتای ئەوە نییە کە ئەو گرووپە بەتواوەتی لە بنکەی سەرەکی خۆیان لە چیای قەندیل بکشێنەوە و کۆتایی پێبێت و لە ئەگەری هەڕەشە لە کوردی تورکیا لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە دیسان دەست دەدەنە هەڵمەتی چەکداری.

بەڵام گۆڕانکارییەکانی تورکیا و ناوچەکە بە گشتی هەلی بۆ هەڵوەشانەوەی پەکەکە وە کوو هەڕەشەی 40 ساڵە لە سەر حکومەتی تورکیا، خۆش کردووە.

لە مێژە سووریا وەکوو حەشارگەیەکی ئەمن بووە بۆ پەکەکە. چونکوو حافز ئەسەد ئیزنی مانەوەی ئۆجالان و هێزەکانی داوە. ئەسەد هاوپەیمانی سۆڤییەت بووە و پەکەکەش تا کۆتایی شەڕی سارد پابەندەی مارکسیسم-لنینیسم بوو. ئاڵبەت کێشەی مێژوویی سووریا لەگەڵ تورکیاش لە ئەو پرسە کاریگەر بوو.

سووریا دوای شەڕی نێوخۆییش گرینگایەتی زۆری بۆ پەکەکە هەبوو و بەشار ئەسەد ئیزنی پێکهێنانی حکومەتێکی نیوەسەربەخۆی دایە هێزە کوردییەکان لە باکووری ئەو وڵاتە کە هەر درێژەدەری هزری پەکەکەیە.

ئێستاش و دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد ئەحمەد شەرع ڕێبەری تەحریرولشام و سەرۆککۆماری کاتی سووریا، ڕایگەیاندووە کە ئەبێ هەسەدە واتا هێزەکانی نزیک لە پەکەکە لە ئەرتەشی نەتەوەیی تێکەڵ ببن تا هێزی سەربازی بەس لە دەستی حکومەتەوە بێت و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش ڕایگەیاندووە کە ئەگەر هەسەدە ئەوە ڕەت بکاتەوە ناچار دەبین لە هێزی سەربازی کەڵکوەربگرین.

ئەگەر تەحریرولشام و تورکیا چ لە ڕێگای دانوستان و چ لە ڕێگای زۆرەوە بگەنە ئامانجەکانی خۆیان ئەوا پەکەکە گورزێکی قایمی بەر دەکەوێت. تورکیا نیگەرانی پێکهاتنی حکومەتێکی سەربەخۆ لە سووریا و دوابەدوای ئەوە هەڵخڕاندنی کوردەکانی تورکیاش بۆ سەربەخۆ بوونەوە لە ئەو وڵاتەیە.

لەم دۆخەدا ئەمریکا دەتوانێت گەورەترین لەمپەر بۆ کۆتایی هاتن بە ئیدارەی خۆسەر و تێکەڵ بوونی هەسەدە لە هێزی نەتەوەیی سووریا بێت. لەم دواییەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر درێژەدان بە هاوکاری لەگەڵ کوردی سووریا هەمبەر بە داعش قسەی کردووە و هۆشداریی داوە کە هێرش بۆ سەر ئەوان لەلایەن تورکیاوە لێکەوتەی جیدی بەدواوە٣ دەبێت. هەرچەندە ترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لە سووریا پێویست بە دەستێوەردانی ئەمریکا نییە.


سەرەڕای هەموو ئەم شرۆڤانە کە بە کورتی باسی لەسەر کراوە لەناوچوونی پەکەکە پێوەندی بە هۆکاری زۆرەوە هەیە. ئۆجالان ئەبێ هێزەکانی خۆی تێبگەیێنێت کە شەڕی چەکداری دوای گۆڕینی دەسەڵات لە سووریا گەییشتووەتە بنبەست. کوردەکان ئەبێ هەلی گونجاو بۆ داهاتوویەکی باشتر لە تورکیا ببیننەوە. ئەمریکا ئەبێ لە سووریا بکشێتەوە و ئیزن بداتە گرووپە گرووپە کوردیەکان و دەوڵەت کە ناوەندێکی نەتەوەیی نوێ پێک بهێنن. کە هیچ یەکە لە ئەم حاڵەتانە مسۆگەر کراو نییە بەڵام بە تێگەییشتنی ڕاستەقینە لە دۆخەکە لەلایەن ئۆجالانەوە ئێستا حکومەتی تورکیا ، ڕێبەرایەتی نوێی سووریا و دەوڵەتی نوێی ئەمریکا بۆ گەییشتن بە ئەو ئامانجە هەوڵ دەدەن.

News ID 53855

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha