بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کابینەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران و لە وەڵامی ئەو پرسیارەی "ئایا پەیامێکتان لە ئەمریکاوە پێگەیشتووە" وتی: نەخێر، تا ئێستا هیچ پەیامێکمان پێ نەگەیشتووە.
هەروەها پزشکیان وەڵامی پرسیارێکی سەبارەت بە ئەگەری گەشتە دەرەکییەکانی دایەوە و وتی: سەفەری دەرەوەی وڵات دەکەم، بەڵام بەم زووانە نا.
Your Comment