مەسعوود پزشکیان
-
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا؛
پزشکیان و بێن سەلمان لەسەر ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە قسەیان کرد
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە، سەرۆک کۆماری ئێران باسی لە دۆخی ناوچەکە کرد.
-
جێگری کوردی سەرۆک کۆماری ئێران: پلانمان بۆ نەهێشتنی هەژاری هەیە
جێگری گەشەی گوندەواری سەرۆک کۆماری ئێران وتی: بۆ چارەسەری هەژاری و نەهێشتنی ئەو دیاردەیە پلانمان هەیە.
-
پزشکیان:
بەرەوڕوو شەڕی تەواوی ئابوورین/ ترسمان لە شەڕی سەربازی نییە
سەرۆک کۆمار وتی: ئەوەی کە ئەمڕۆ بەرەوڕوو بووینەتەوە، شەڕی تەواوی ئابوورییە. شەڕی سەربازی شتێک نییە کە لێی بترسین و ئەوانیش ناتوانن ئێمە شکست بدەن.
-
پزشکیان:
ئەمریکا ناهێڵێت ئاگری شەڕ لە ناچەکە بکوژێتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکا بە پشتیوانی کردنی ئیسڕائیل ناهێڵێت ئاگری شەڕ لە ناچەکە بکوژێتەوە.
-
بە حوکمێک لە لایەن پزشکیانەوە؛
حسێنزادە بە فەرمی بووە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران
سەرۆک کۆمار بە دەرکردنی حوکمێک بە فەرمی عەبدولکەریم حسێنزادەی کردە جێگری سەرۆک کۆماری لە کاروباری گەشەی گوندی و ناوچە بێبەشەکان.
-
سێرگەی لاڤرۆڤ هەواڵی دا:
ئێران و ڕووسیا بەزوویی ڕێککەوتنی هاوکاری سەربازی هاوبەشی واژۆ دەکەن
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە واژۆکرانی بەمزووانەی ڕێککەوتنی هاوکاری بەرگریی هاوبەشی نێوان ئێران و ڕووسیا هەواڵی دا.
-
سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی دیداری کرد
سەرۆک کۆماری ئێران لەگەڵ حوجەتولئیسلام شەهرستانی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە ئێران دیداری کرد.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
شەڕخواز نین، بەڵام بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین
سەرۆک کۆمار لە کۆبوونەوەی ئەوڕۆی لیژنەی دەوڵەت هەڵویستی دەوڵەتی هەمبەر بە دەستدرێژکاریی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر خاكی ئێران شی کردەوە.
-
بە ئاماژە بە شەهید بوونی چوار کەس لە هێرشەکەی ئیسڕائیل؛؛
سەرۆک کۆماری ئێران: ڕۆڵەکانی گەل گیانیان فیدا کرد بۆ وڵات
سەرۆک کۆمار وێڕای سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی ڕۆڵە ئازاکانی وڵات ڕایگەیاند کە ڕۆڵەکانی ئێران لە پێناو بەرگری لە نیشتمان گیانی خۆیان بەخت کرد.
-
پزشکیان لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی بریکس لە ڕووسیا؛
ئەمریکا بۆ چارەسەریی کێشەکانی دۆلار وەک چەک بەکار دێنێت
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: زۆربەی وڵاتانی دونیا لەوەی کە ئەمریکا بۆ چارەسەری کێشە ناوخۆیی و ماڵییەکانی، دۆلار وەک چەک و ئامرازی کۆنتڕۆڵ بەکار دێنێت، ناڕازین.
-
پزشکیان لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ئێتیۆپی:
هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وەڵامی چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت
سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەر هەوڵێکی ئیسرائیل لە دژی ئێران ،وەڵامی یەکلایی و چاوەڕوان نەکراوی بەدواوە دەبێت.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
هەر هێرشێکی ئیسرائیل وەڵامی گونجاو وەردەگرێت
سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە پرسیارێک لەسەر ئەوەی کە وەڵام بە هێرشی ئیسرائیل چۆن دەبێت، وتی: هەر هێرشێک بکرێت وەڵامی گونجاوی خۆی وەردەگرێت.
-
مێهر ڕاپۆرت دەدات؛
ئەورووپا هەموو شتێکی شێواند/ وەڵامی نەرێنی ئەورووپا بە سیگناڵە ئەرێنییەکانی ئێران
ئەورووپا کە پێشینەیەکی ڕەشی لە بواری مافی مرۆڤ هەیە و بەردەوام پاڵپشتی جەنایەتکاران بووە و بە چڕی ئازاری ئێرانی داوە، ئێستا هەموو شتێکی تێک داوە و بە گەمارۆی کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان، ڕێگاکانی دانوستانی داخستووە.
-
لە ڕاگەیێندراوێکدا؛
پەیامی سەرۆک کۆماری ئێران بە بۆنەی شەهادەتی یەحیا سینوار
سەرۆک کۆمار بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک پیرۆزبایی و سەرەخۆشی لە شەهیدبوونی فەرماندەی بەجەرگی جیهادی شەهید یەحیا سینوار کرد.
-
لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ سوڵتانی عەمان:
پزشکیان: ئەگەر هاوڕیز بین، ڕژیمی زایۆنی ناتوانێ تاوان بکات
سەرۆک کۆماری ئێران و سوڵتانی عەمان سەبارەت بە پرسەکانی ناوچە بە تایبەت درێژەی جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە و لوبنان و پێوەندییە دووقۆڵییەکان گفتوگۆی تەلەفونیان کرد.
-
لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر؛
سەرۆک کۆماری ئێران: تا دوا قۆناغ دەوەستین
سەرۆک کۆماری ئێران لە وەڵام بە مێهر کە پەیامی ئێوە بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل چییە، وتی: تا کۆتایی وەستاوین.
-
پزشکیان لە دیداری پووتین:
پێوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا دۆستانە و ستراتژیکە
سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا وێڕای پێداگری لە پەرەدان بە هاوکارییە هاوبەشەکانی دوو وڵات، وتی: پێوەندیی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا دۆستانە و ستراتژیکە.
-
پزشکیان لە ڕێوڕەسمی مەختومقولی؛
ئامانجی دوژمن ئاژاوەخستنە ناو مەزهەبەکانی ئیسلامە
سەرۆک کۆمار لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی شاعیری ئێرانی-تورکمانی لە عەشقئاوای تورکمەنستان، وتی: کۆمەڵگای ئیسلامی دەبێ ئاگاداری بوونی پیلانگەلی شاراوە بۆ ئاژاوەنانەوەی دوژمنان لە نێوان مەزهەبەکانی ئیسلام بێت.
-
باڵوێزی ئێران لە کوەیت ئاشکرای کرد؛
دیداری پزشکیان و شێخ سەباح سەبارەت بە چی دەبێت
باڵوێزی ئێران لە کوەیت بە ئاماژە بە پێداگریی سیاسەتی دەرەوەیی دەوڵەتی پزشکیان بۆ تۆکمەکردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وتی: دیداری سەرۆک کۆمار لەگەڵ شازادەی جێنشینی کوەیت لە نیۆیۆرک نەخشەڕێیەکە بۆ داهاتوو.
-
چەند لەوحەی سەردەمی هەخامەنشییەکان لە ئێران ڕوونوێنی کرا
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە مۆزەخانەی نەتەوەیی ئێران بەشێک لە لەوحەکانی سەردەمی هەخامەنشییەکانی ڕوونوێنی کرد.
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ئەمریکا و ئەورووپا پاڵپشتی ڕژێمی دڕندەی ئیسڕائیلن
سەرۆک کۆمار لە دیدار لەگەڵ بەرپرسان و چالاکانی میراتی فەرهەنگی وتی: ئەمریکا و ئەورووپا و ژمارەیەکی دیکە کە پاگەندەی مافی مرۆڤ دەکەن و پابەندەی هیچ یاسایەک نین، حکومەتێکی دڕندەیان لێرە داناوە.
-
پزشکیان لە کۆبوونەوەی گفتوگۆی هاوکاری ئاسیا؛
پاڵپشتی لە گرووپە ئیسلامییەکان بە ئەرکی خۆمان دەزانین
سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پاڵپشتی لە گرووپەکانی بەرخۆدان دەکەین بۆ ئازادی فەلەستین و ئەوە بە ئەرکی خۆمان لە پرسی فەلەستین دەزانین.
-
لە دیداری بێن فەرحان لەگەڵ پزشكیان هاتە ئاراوە؛
جەختی ڕیاز لەسەر کۆتایی هێنان بە کێشەکانی لەگەڵ تاران/ پزشكیان: عەرەبستان برای ئێمەیە
پزشكیان لە دیداری فەیسەڵ بێن فەرحان وتی: ئێمە وڵاتانی ئیسلامی لەوانە عەرەبستان بە برای خۆمان دەزانین و لەسەر پێداویستی وەلانانی کێشەکان و یەکگرتوویی زیاتر جەخت دەکەین.
-
لە دیداری شاندی باڵای حەماس لە قەتەر؛
پزشکیان: ئەمریکا پشتیوانی جەنایەتەکانی ئیسرائیلە/ پاگەندەکانی ڕۆژاوا درۆیە
سەرۆک کۆماری ئێران لە دیداری شاندی باڵای حەماس وتی: ئیسرائیل بە تەنیا توانایی ئەو ئاستە جەنایەتەی نییە و لە ئەو بارەوە سەر بە ئەمریکا و ئەورووپایە.
-
لە لایەن بەرپرسانی باڵای دوو وڵات؛
واژۆکرانی ٦ بەڵگەی هاوکاری هاوبەش لە نێوان ئێران و قەتەر
بەرپرسانی باڵای ئێران و قەتەر ٦ بەڵگەی هاوکاریی هاوبەشیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا واژۆ کرد.
-
دیداری ئەمیری قەتەر و سەرۆک کۆماری ئێران
"شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی"، ئەمیری قەتەر، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیوانی ئەمیری ئەم وڵاتە، بە فەرمی پێشوازی لە مەسعوود پزشکیان کرد، کە بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئابووری و سیاسی سەفەری بۆ دەوحە کردووە .
-
سەرۆک کۆماری ئێران:
ئەمە تەنیا بەشێکە لە توانایی ئێمە، خۆتان تووشی ئێران مەکەن
سەرۆک کۆمار سەبارەت بە وەڵامدانەوەی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ ڕژێمی زایۆنی نووسی: ناتانیاهۆ دەبێ بزانێت کە ئێران شەڕخواز نییە، بەڵام بە توندی لە دژی هەر هەڕەشەیەک وەستاوە.
-
پزشکیان یادی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵای بەرز ڕاگرت
سەرۆک کۆماری ئێران بە ئامادەبوون لە نووسینگەی بزووتنەوەی حزبوڵڵا لە تاران ڕێزی لە پێگەی بەرزی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی ئەو بزووتنەوە گرت.
-
لە پەیامی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی نەسروڵڵا؛
پزشکیان: ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە هاودەستی زایۆنییەکان بپەڕێنێتەوە
سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەید حەسەن نەسروڵڵا، نووسی: کۆمەڵگای جیهانی فەرامۆش ناکەن کە فەرمانی ئەم هێرشە لە نیۆیۆرکەوە دەرکرابوو و ئەمریکا ناتوانێ خۆی لە هاودەستیی زایۆنییەکان بپەڕێنێتەوە.