بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونوەی میدیایی هاوبەشی سەرۆک کۆمارانی ئێران و تاجیکستان لە کۆشکی میللەتی شاری دووشەنبە، وێڕای ستایشی دەوڵەت و گەلی تاجیکستان وەک هاوپەیمانێکی ستراتژیکی ئێران لە ناوچەدا، وتی: لەم سەفەرەدا 33 بەڵگە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی تەندروستی، ئاژەڵ، خزمەتی گومرۆکی، ڤیزا و ڕێککەوتنی جۆراوجۆر لە نێوان بەرپرسانی دوو وڵاتدا واژۆ کراوە.
ناوبراو هەروەها بە دانوستانی نێوان دوو وڵات لەبارەی پرسەکانی ئەفغانستان وەک وڵاتێکی دراوسێی لە ناوچەدا، وتیشی: گەشە و سەقامگیریی ئەو وڵاتە زەروورییە و پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی بۆ ئێمە گرنگە.
پزشکیان هەروەها ڕوانییە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی و جەختی کرد: کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی و هێرش بۆ سەر ناوەندە سڤیلەکانی غەزە ئیدانە دەکەین و پێداگرین لە زەروورەتی وەڵامدانەوەی ڕژیمی زایۆنی بە ڕای گشتی.
Your Comment