بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانی لە هەشتەمین کۆنگرەی پارێزگایی ئاکپارتی لە شانلی ئۆرفا، جەختی لە شەڕی دەوڵەتی تورکیا و پەکەکە کرد و ڕایگەیاند: ئەو ڕێکخراوە هیچ دەرەتانێکی جگە لە هەڵوەشانەوە بۆ نییە و دەوڵەتی تورکیا لەمبارەوە بەهێز و پێداگرانە دەچێتە پێش.
ڕاشیگەیاند: تیرۆریزم و دیموکراسی پێکەوە نایانکرێت و ئێمە خوازیاری کۆتاییهێنان بە سێبەری شۆمی تیرۆریزم بە سەر وڵات و ناوچەین و دەمانەوێ هاوکاریی ئابووری، بازرگانی و مرۆیی جێی شەڕ و ناکۆکی بگرێتەوە.
لە بەشێکی تری ئەو لێدوانەدا، کاتێک برایم تاتلێس، گۆڕانیبێژی ناسراوەی تورکیا، لەو دیدارەدا گۆڕانیی "هایدی سۆلە"ی ئاراستەی ئەردۆغان کرد و لێی پرسی "ئایا بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی سەرۆک کۆماری ئامادەن؟"، سەرۆکی ئاکەپە لە وەڵامدا وتی: "ئێوە هەبن، منیش هەم".
Your Comment