بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە ساڵی نوێ لە کۆشکی بێشتەپە، هەمدیسان جەختی لە درێژەی سیاسەتەکانی ئەنقەرە هەمبەر بە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد و وتی: دەتوانین شەوێک لە پڕدا هەڵبوکتینە سەرتان.
ناوبراو سەبارەت بە پڕۆسەی ئاشتیی نوێ بە پێشنیاری دەوڵەت باخچەلی لەگەڵ پەکەکە، وتی: نابێ بەرپرسان سۆزدارانە لەگەڵ پرسەکان بجووڵێنەوە و قسە هاندەرانە بۆ خەڵک بکەن. چونکە ئەگەر ئەو پڕۆسەەیە داخرا، دەوڵەت مشتی ئاسنینی خۆی لە دەستکێشی مەخمەری دەردێنێ و لێیان ناوەستێت.
ئەردۆغان جەختی لەوەش کرد: گەیشتن بە تورکیای بەری لە تیرۆریزم لە یەکەمایەتییە سەرەکییەکانی ئێمەیە و چارەنووسی ئەوانەی لە بری ئاشتی، تیرۆریزم هەڵدەبژێرن، چاڵکردنیان لەگەڵ چەکەکانیانە.
Your Comment