بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە "لە هەرێمەكانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، شەڕڤانانی هەسەدە داستانی قارەمانێتی دەنووسنەوە، بەتایبەت لە بەندوای تشرین و پردی قەرەقۆزاق."
ئاماژەش دراوە کە "ئەمە ٢٨ ڕۆژە شەڕڤانان تەواوی هێرشی چەتەكانیان شكاندووە و ئەفسانەی لوتبەرزیی دەوڵەتی توركیان تێكشكاند".
هەسەدە ڕایگەیاند: "شەڕڤانان بە یەكگرتنی بەهێزی كورد و عەرەب و سریانی و پێكهاتەكانی تر، بەرخۆدانێكی مەزن دەكەن و تا كۆتایی شكۆی دانیشتووان دەپارێزن. گیانی خۆیان كردووەتە پردێك تا گەلانی هەرێمەكە بگەنە ئازادی و ئاشتی و ئاسایش".
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا لە بەنداوی تەشرین 100 کەس لە هەر دوو لا کوژراون کە زیاترینیان هێزی توکیایە.
Your Comment